Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بە یادی نەمر ڕەحمەت حەبیب‌پەنا

لە وەرزی هاوین دا کاری دەکرد و یارمەتی بنەماڵەکەی دەدا .دوای وەرگرتنی دیپڵۆم و بە هۆی ئەوەی حەزی لە مامۆستایەتی و وانە گوتن هەبوو لە ناوەندی پەروەردەی مامۆستایان لە “ورمێ” وەردەگیـرێ و تا قۆناغی کۆتایی ئەو ناوەندە بۆ پۆلی ناوەندی وەک مامۆستای بیرکاری دەسبەکار دەبێ. دواتـر لە وەرزی خوێندنی ۱۳٥٦ و ۱۳٥۷ی هەتاوی لە قوتابخانەی ناوەندی “ادب” هەڵکەوتوو لە گەڕەکی “سێ ئاشان” له مەهاباد دەستی بە وانە گوتن کرد.

لەو قۆناغە دا کە سەرەتای سەرهەڵدانی گەلانی ئێران دژ بە ڕێژیمی پاشایەتی بوو نەمر ڕەحمەت حەبیب پەنا بە بیر و باوەڕی چەپ و سۆسیالیزم ئاشنا هات و لە خۆپێشاندانەکان دژ بە ڕێژیمی پاشایەتی بەشداری چالاکانەی دەکرد، ساڵی ۱۳٥٨ی هەتاوی وەک پێشمەرگە پێوەست بوو بە ڕێـکخراوەی “پیکار”.

نەمر ڕەحمەت حەبیب پەنا

هاوسەنگەرەکانی نەمر ڕەحمەت حەبیب پەنا ناوبراویان وەک مرۆڤێکی تەژی لە گەرموگوڕی، بە بیر و باوەڕ بەو ئامانجەی   هەیبوو کە هەڵیبژاردبوو. نەمریان وەک پێشمەرگەیەکی تێکۆشەر، ورەبەرز و ڕاستگۆ دەناسی. مرۆڤێکی نەتەوەپارێز بوو و خۆشەویستی یەکجار زۆری بۆ گەلەکەی تێدا بەدی دەکرا و بۆ وەدی هاتنی ڕزگاری نەتەوەکەی تێدەکۆشی تاکوو لە ژێـر سێبەری سۆسیالیزم بگەنە بەختەوەری و ئاسوودە بژیـن. بە دەسپێکی شەڕی دووهەمی کوردستان لە زۆربەی تێکهەڵچوونەکانی جاددەی ورمێ_مەهاباد بەو پەڕی لێهاتوویی و نەترسێوە بەشداری کرد. نەمر ڕەحمەت بۆ ئەرکێکی تەشکیلاتی وێـڕای هاوڕێیانی پێشمەرگە “خالەق نەغەدەیان و محەمەد وەلیدی” لە سەرەتاکانی هاوینی ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی دەچن بۆ تاران. ئەوان ماوەیەک لە بنکەیەکی ڕێکخراوەیی کە ناوەندی چاپەمەنی و دابینکاری “پیکار”بوو، جێگیر بوون کە بە داخەوە شوێنەکەیان ئاشکـرا دەبێ و پاش نیو کاتژمێر تێکهەڵچوونی چەکداری دەسبەسەر دەکرێن و دوای ئازار و ئەشکەنجەی زۆر و بێبەزەیانە،  تەنیا دوای ٤٣ شەوان وێـڕای ۹ کەس لە هاوسەنگەرانی لە ڕێـکەوتی ۱۲ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی لە گرتووخانەی اوین تیرەباران کران و هەموویان تێـکڕا لە “خاوران” به خاک ئەسپێردران.

ڕۆژنامەکانی “کەیهان”، “ئیتلاعات” و “جەمهوری ئیسلامی” لە ڕێکەوتی ۱٤ی گەلاوێژ ، ئیعدامی نەمر ڕەحمەت حەبیب پەنایان بە وتەی هەواڵنێری گشتی دادستانی شۆڕشی ئیسلامی بەو جۆرە بڵاو کردەوە:

“… لەسەر حوکمی دادگای شۆڕشی ئیسلامی ناوەند، دوازدە کەس لە ئەندامانی گرووپی “پیکار” بە تۆمەتی هەوڵدانی چەکدارانە دژ بە کۆماری ئیسلامی بە ئیعدام مەحکووم کران و ئەو بڕیارە لە گرتووخانەی اوین جێبەجێ کرا. هەواڵنێری گشتی گرتووخانەی اوین ناوی ئەو دوازدە کەسەی بە چەشنی خوارەوە ڕاگەیاند:

١_حەمید ڕەزا خۆشنام کوڕی ڕەزا

۲_داریووش نیکووبین کوڕی ئەکبەر بە ناوی خوازراوی عەلی ڕەزا نادری

۳_محەمەد ساروونی کوڕی سەعید خان

٤_شەهرام جنا کوڕی ئەبوالفەزل بە ناوی خوازراوی ئەحمەد

٥_حەسەن کەهریزی کوڕی ناسر بە ناوی خوازراوی سەمەد

٦_حوجەتولا مەلەک کوڕی غوڵام عەباس بە ناوی خوازراوی حوجەت مەنسوور

۷_چەنگیز عەرشی کوڕی موحەڕەم بە ناوی خوازراوی سەعید عەلیزادە

٨_کامیار جیهان بیگلەری کوڕی عەلی ئەکبەر بە ناوی خوازراوی ئەحمەد

۹_مەسعوود ئەبوو سەعیدی کوڕی غوڵام ڕەزا بە ناوەکانی خوازراوی هاشم و مەسعوود نەجەفی

۱۰_خالەق نەغەدە کوڕی حوسێن بە ناوەکانی خوازراوی کازم تاهیری و فازل

۱۱_ڕەحمەت حەبیب پەنا کوڕی ڕەزا

۱۲_محەمەد وەلیدی کوڕی محەمەد باقر بە ناوی خوازراوی تەوفیق

هەروەها سەبارەت بەو ئێعدامانە بڕواننە ڕاگەیەنراو و تراکتی ڕێکەوتی ۱۷ی گەلاوێـژ ،گرووپی کوردستان ناوەندی “پیکار” کە چەند خاڵی لە بڵاڤۆکی “پیکار” ژمارەی ۱۲٤ ڕێکەوتی چواری سەرماوەز بڵاو بووە.

وەرگێڕ لە فارسییەوە: قادر سۆهرابی