Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

میوانی بەڕێز، لەو بەشەدا بۆ بەرچاوڕوونی ئێوەی ئازیز تەنیا لیستی ئێعدامکراوانی بە کۆمەڵی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە پێی ساڵ داندراوە. زانیارییەکان لە درێژەی کاری ٣ ساڵەی ناوەندی نەمران کۆکراونەتەوە. ئەو لیستانەمان توانیوە لەسەر ئەساسی پشتبەستن بە چەند سەرچاوە پشتڕاست بکەینەوە. سەبارەت بە کۆی گشتی ئێعدامەکان لێکۆڵینەوەیەکی تەسەل لەسەر ئەساسی ئامار و چارت لە ماڵپەڕەکەمان بڵاو کراوەتەوە کە پێشنیار دەکەین بە کردتە کردن لەسەر ئەو دێڕانە، سەردانی بکەن. پێویستە بڵێین کە بەهۆی دەوڵەتیبوونی ئەو تاوانانە، کەمترین زانیاری لەبەردەست دان بۆیە ڕەنگە کەموکوڕی ورد تێیاندا بەدی بکرێت. تکا دەکەین بە زانیاری باشەکانتان کە یارمەتیدەر بێ بۆ ئەو کەیسانە یارمەتیدەرمان بن. ئەوەش دەبێ بڵێین لە ئەگەری هەر چەشنە زانیارییەکی تازە کە بگاتە دەستی ناوەندەکەمان، ئەو لیستانە گۆڕانکارییان بەسەردا دێت. تکایە بۆ دیتنی زانیارییەکان کرتە لەسەر ساڵ بکەن.