Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

لیستی لەسێدارەدراوان

Nemiran Lesedaredrawan

هەموو دانیشتوانی کوردستان، لە ئیلامەوە تا ماکۆ، دێتەوە بیریان کە لە سەرەتای هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی، دەیان ئینسانی بێگوناه ئێعدام کران. ئەو کۆمەڵکوژییانەی بە شێوەیەکی سیستێماتیک و دارێژراو کراوە کە هیچ چەشنە زانیارییەکی ڕوون لەسەر ئەو جینایەتانە لەبەر دەستدا نەهێشتۆتەوە. تا ئەمڕۆشی دەگەڵ بێت هیچ بەرچاوڕوونییەک لە چارەنووسی ئەو لاوانە لەبەردەستدا نییە. بۆ وێنە کەس نازانێت کەی و لە کوێ لە دایک بوون؟ لە چ بنەماڵەیەکن؟ ژیانیان چۆن بووە؟ چۆنیەتی گرتنیان؟ ماوەی کورتی دوا ساتەکانی ژیانیان لە بەندیخانە چۆن بووە و چیان لە دوا ڕۆژەکانی تەمەنیان بەسەر هاتووە؟ کەی و لە کوێ لەسێدارە دراون یا بزر کراون؟ بۆیە ئەرکی بنەماڵەکانی ئەو گیانبەختکراوانە و هەروەها ئەرکی هەموو ئەو کەسانەیە کە زانیارییەکی ئەوتۆیان لە سەر ژیان و بەسەرهاتی ئەو ئازیزانە هەیە، بیاندەنە دەست تا بتوانین لێرە تۆمار و ئارشیویان بکەین. ئێمە جیلی ئێستا، تەنیا کەسانێکین کە دەتوانین ئەو زانیاری و بەسەرهاتانە تۆمار و ئاڕشیو بکەین. گەر ئەو جیلەمان لە ژیاندا نەمێنین، تۆزی فەرامۆشی لەسەر ئەو جینایەتانەی کۆماری ئیسلامی دەنیشێت و فەرامۆش دەکرێن. بە نووسینەوە و تۆمارکردنی ئەو راوانانەی ڕژێم ئەو شانسە هەیە کە گەر لە داهاتوودا ئەو ڕژێمە بڕووخێت، ئەوکات دەتواندرێت کە لەو زانیارییانە دژی دەست و پێوەندییەکانی ئەو جینایەتکارانە کەڵکی لێوەربگیردرێت. جگە لەوەش لەوانەیە ببێتە بەربەستێک بۆ ئەوەی بەرگری لە دووپات بوونەوەی کارەساتی ئەوتۆ بکات. داوا لە هەموو ئەو کەسانە دەکەین کە یارمەتیدەرمان بن بۆ بەدەستەوەدانی هەرچەشنە زانیاری و کۆکردنەوەی ژیاننامەی ئەو لەسێدارەدراو یان بزرکراوانە.

پێویستە ئەوەش بڵێین کە بە ئەگەری زۆر ئەو لیستانەی لێرە دانراوان کەم‌وکووڕییان هەیە و کاری ئێمە بە هاوکاری ئێوەی هێژا ئەوەیە کە، بەردەوام کاریان لەسەر بکەین تا کەم‌وکووڕییەکان چارەسەر بکەین و دیمەنێکی واقعیتر لەو جینایەتانە دەربخەین. بۆیە، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەردەوام بە وەدەستهێنانی زانیاری زیاتر ، ئەو لیستانە تازە دەکرێنەوە.

سپاستان دەکەین کە هەڵەکانی ئەو لیستانەمان بۆ ڕاست بکەنەوە.