Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

لێکۆڵینەوەیەکی ئاماری لەسەر ڕەوتی ئێعدامەکان لە سەرەتای هاتنە سەر حوکمی کۆماری ئیسلامی تا ساڵی ١٣٧٠

لێکۆڵینەوەیەکی ناوەندی نەمران لەسەر ڕەوتی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران سەبارەت بە ئێعدام کردنی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سەرەتای هاتنە سەر حوکمی ئەو حکومەتە. لێکۆڵینەوە و ئامادەکار: عەلی سەوجەیی.


بە گوێرەی ئەو لێکۆڵینەوەیە بەرچاوڕوونییەکی بەرفراوانترمان دەبێ لەسەر پانتایی ئەو ئێعدامکردنانە بەپێی جوغرافیا، ساڵ و شارەکان. هەروەها بۆمان دەردەخات کە تا چ ئاستێک هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵک کوردستان بێبەزەییانە بووە. پێویستە بگوترێ کە ئەو ڕێژانە لە ڕووی ئەو داتایانە ئامادە کراوە کە تا مانگی نۆڤامبری ساڵی ٢٠٢٢ گەیونەتە دەستی ناوەندی نەمران. حاشا لەوە ناکرێ لەبەر هەستیاری کارەکە و دۆخی ئاسایشی خەڵکەکە لە ناوخۆ و کۆچی دوایی کردنی بەشێکی زۆر لە کەس‌وکاری ئەو نەمرانە، کە هەڵگری کۆمەڵێک زانیاری گرینگ بوون، ئەو داتایانە کەم‌وکوڕییان تێدا بەدی دەکرێ، بەڵام حەقیقەتی تاوانەکان ناگۆڕێ. بۆیە ئەو ناوەندە بەردەوامە لە بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زیاتری ئامارەکان و هەرکات زانیاری زیاتر گەیشتە دەستمان ئەو ڕاپۆڕتە تازە دەکەینەوە. لەو ئامارانەدا ئەو کەسانەی شوێنی لە دایک بونیان بۆ ئێمە ڕون نییە، بە لەدایکبووی “ڕۆژهەڵات” دیاری کراون.


Chart2-1
تیرەبارانکراوانی ساڵی ١٣٦٠
•شوێنی لەدایکبوون، تاقم، ڕێژە لە کۆی گشتی ڕۆژهەڵات بۆ ساڵی ١٣٦٠
تێبینی: تەنیا ئەو شارانەی ١٠ یان زیاتر ئێعدام کراون پێشاندراون

•تیرەبارانکراوانی ساڵی ١٣٦١
•شوێنی لەدایکبوون، تاقم، ڕێژە لە کۆی گشتی ڕۆژهەڵات بۆ ساڵی ١٣٦١
تێبینی: تەنیا ئەو شارانەی ١٠ یان زیاتر ئێعدام کراون پێشاندراون

•تیرەبارانکراوانی ساڵی ١٣٦٢
•شوێنی لەدایکبوون، تاقم، ڕێژە لە کۆی گشتی ڕۆژهەڵات بۆ ساڵی ١٣٦٢
تێبینی: تەنیا ئەو شارانەی ١٠ یان زیاتر ئێعدام کراون پێشاندراون

•لە سەرەتاوە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئێعدامی ڕۆڵەکانی کوردی لە ڕۆژهەڵات دەست پێکرد، تا ساڵی ١٣٧٠ بەلانیکەم ١١٠٤ کەس ئێعدام کران. ڕێژەی بێ بزەیی ڕژیم بەرامبەر بە کورد ئەوەندە زۆر بوو کە تەنانەت ١٠٤ کەس لەوانە، سەرباقی ئەوەی کە نێو نیشانیان هەیە، بەڵام شوێنی لەدایکبونیان دیار نییە.
•لەو ماوەیەدا مهاباد بە ٢٥٩ کەس (کە دەکاتە ٢٣٪ کۆی گشتی ئەو ماوەیە) لە پێشەوەی شارەکانی تری ڕۆژهەڵاتە. ‌ئەو کردوەی کۆماری ئیسلامی کە بەرامبەر بە کورد نیشان داوە، ئەوە پشتراست دەکاتەوە کە ئەوان پێیان وابوو “سەری مارەکە لە مهابادە”

کۆی گشتی لە ١٣٥٨ تا ١٣٧٠ لە لیستەکەدا: ١١٠٤ کەسە
•لوتکەی لەسێدارەدران لە ساڵی ١٣٦٢ دا بووە. لەو ساڵە دا ٢٥٨ کەس کە دەکاتە ٢٣،٤٪ کۆی گشتی (١١٠٤) ڕۆژهەڵات بۆ ماوەی ٥٨ – ٧٠ گیانیان بەخت کردووە
سەقز
•کۆی گشتی بۆ ئەو ماوەیە ١٠٦ کەس بووە
•لە ساڵی ١٣٦٢ دا ٢٥ کەس کە دەکاتە ٩،٧٪ لە کۆی گشتی ڕۆژهەڵات بۆ ساڵی ٦٢ و ٢٣،٦٪ لە کۆی گشتی سەقز بۆ ماوەی ٥٨ – ٧٠
سنە
•کۆی گشتی بۆ ئەو ماوەیە ٢٢٢ کەس بووە
•لە ساڵی ١٣٦٢ دا ٤٥ کەس کە دەکاتە ١٧،٤٪ لە کۆی گشتی ڕۆژهەڵات بۆ ١٣٦٢ و ٢٠،٣٪ لە کۆی گشتی سنە بۆ ماوەی ٥٨ – ٧٠
مهاباد
•کۆی گشتی بۆ ئەو ماوەیە ٢٥٩ کەس بووە
•لە ساڵی ١٣٦٢ دا ١٣٤ کەس کە دەکاتە ٥١،٩٪ لە کۆی گشتی ڕۆژهەڵات بۆ ١٣٦٢ و ٥١،٧٪ لە کۆی گشتی مهاباد بۆ ماوەی ٥٨ – ٧٠

تیرەباران و لەسێدارەدانی لەدایکبووانی سەقز لە ساڵی ١٣٥٨ دا بە توندی دەستی پێکرد و لە ساڵی ١٣٦٢ دەگاتە لوتکە
•لە ساڵی ١٣٥٨ دا، ٢٢ لەدایکبووی سەقز تیرەباران کران کە ئەو ڕادەیە بریتی بوو لە ١٩٪ کۆی گشتی تیرەباران کراوانی ڕۆژهەڵات
•ساڵی ١٣٦٢ تیرەباران و لە سێدارەدانی لە دایکبوانی سەقز گەیشتە لوتکە، واتە ٢٥ کەس کە دەکات بە ٩،٧٪ کۆی گشتی ڕۆژهەڵات لەو ساڵە دا

•تیرەباران و لەسێدارەدان لە سنە لە ساڵی ١٣٥٨ ڕا دەستی پێکرد، لەو ساڵەدا ١٧ لەدایکبووی سنە تیرەباران کران کە ئەو ڕادەیە بریتی بوو لە ١٥٪ کۆی گشتی تیرەباران کراوانی ڕۆژهەڵات
•بە پێی ئامارەکان تیرەباران و لە سێدارەدانی لەدایکبوانی سنە، ساڵ بە ساڵ لە هەڵکشاندابوە و لە ساڵی ٦٢ دا دەگاتە لوتکە. لەو ساڵە دا ٤٥ کەس تیرەباران کراون کە دەکات بە ١٧٪ کۆی گشتی ڕۆژهەڵات لەو ساڵە دا
•بەپێی ئامارەکان، ساڵی ١٣٦٧ و کۆمەڵکوژی بەناوبانگی زیندانییەکان کە بە فەرمان و فتوای خومەینی ئەنجام دران، لەدایکبوانی سنەش بێبەش نەکران! هەرچەندە ڕێژەی تیرەباران و سێدارە لە سنە پاش ساڵی ١٣٦٢ کەم ببۆوە، بەڵام لە ١٣٦٧ دا ٢٥ کەس کە دەکاتە ٥٦٪ کۆی گشتی ڕۆژهەڵات تیرەباران کران

•ساڵی ١٣٦٧ بە ساڵی کۆمەڵکوژی زیندانییەکان ناوزەد کراوە، بەڵام ساڵی ١٣٦٠ و ساڵی ١٣٦٢ کۆمەڵکوژی لەدایکبوانی مهاباد لە زیندانەکان بەڕێوە چوو
•لە ساڵی ١٣٦٠ دا ٦١  کەس لە دایکبووی مهاباد، کە دەکاتە ٣١٪ کۆی گشتی ڕۆژهەڵات تیرەباران کران
•لە ساڵی ١٣٦٢ دا ١٣٤ کەس لەدایکبووی مهاباد، کە دەکاتە ٥٢٪ کۆی گشتی ڕۆژهەڵات تیرەباران کران
•لە ساڵی ١٣٦٧ دا لەدایکبووی مهاباد (بەپێی لیستەی بەردەست لە سێدارە نەدراوە)


•ئێعدامی بە کۆمەڵ ئەو دیادردە قیزەون و دژ بە مڕۆڤایەتییە کە ڕژیمی خومەینی، دژ بە خەڵکی دەستبەسر هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکاری خۆی دا جێبەجێ دەکرد.
•ئەو دیاردەیە، بە پێی فەرمانی جیهادی خومەینی بۆ سەر کوردستان و بە دەستوری مەلاکانی دادگای شۆڕش بە هەوئاهەنگی دەگەڵ بەرپرسانی سیاسی و نیزامی شارەکان دا، جێبەجێ دەکرا.
•لە ساڵی ١٣٥٨ تا ساڵی ١٣٧٠ بەلانیکەم ٥٥٢ کەس لە ئێعدامکراوانی لیست و ئاماری پشتڕاستکراوە بە کۆمەڵ ئێعدام کراون. ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ساڵی ١٣٥٨ بە ٧٣ کەس دەستی پێکرد تا ساڵی ١٣٦٢ بە ١٧٧ ڕۆڵەی کورد دەگاتە لوتکە.
•لەو چارتانەی لاپەرەکانی داهاتوو دا ئێعدامی بە کۆمەڵی شارەکانی نیشاندراون.
•تێبینی:
•دیارە دەبێ بگوترێ کە لەو چارتانەدا، ئێعدامی زیاتر لە ٢ کەس لە لەدایکبوانی شارێک لە یەکڕۆژ دا وەک ئێعدامی بە کۆمەڵ ناوزەد کراوە. جا چ ئەو ئێعدامانە تەنیا لە شوێنێک یان لە چەند شوێنی جیاواز بووبن.
•تەنیا ئەو کەسانەی ڕێکەوتی ئێعدامیان بە ساڵ، مانگ و ڕۆژ لەو ئامارەدا پشتڕاست کراونەتەوە، ئاماژەیان پێکراوە.

•ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ساڵی ١٣٥٨ دا ٧٣ کەس بوون کە لە مانگەکانی گەلاوێژ و خەرمانانی دا ڕوی داوە. واتە زیاتر لە ١٣٪ ئێعدامە بە کۆمەڵەکانی ساڵانی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠ لە ساڵی ١٣٥٨ دا ڕویداوە.
•لەو دوو مانگەدا، رژیمی خومەینی لەدایکبوانی شارەکانی رەوانسەر (١ جار)، کرماشان (٣ جار)، پاوە (٢ جار) مەریوان (١ جار)، سنە (١ جار)، سەقز (٢ جار) و مهاباد (١ جار) بە کۆمەڵ ئێعدام کردووە.
•لوتکەی ئێعدامەکانی بە کۆمەڵ لە ڕۆژی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٨ لە سەقز ڕوی داوە و ١٧ کەس لە لەدایک بوانی ئەو شارە ئێعدام کران.

•ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ساڵی ١٣٥٩ دا ٤٢ کەس بوون کە لە مانگەکانی پوشپەڕ، گەلاوێژ، ڕەزبەر، جۆزەردان و خەرمانان دا ڕوی داوە. واتە زیاتر لە ٧،٦٪ ئێعدامە بە کۆمەڵەکانی ساڵانی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠ لە ساڵی ١٣٥٨ دا ڕووی داوە.
•لەو سالەدا، رژیمی خومەینی لەدایکبوانی شارەکانی سنە (٤ جار)، بانە (١ جار)، شنۆ (١ جار) مهاباد (١ جار) و پیرانشار بە کۆمەڵ ئێعدام کردووە.
•لوتکەی ئێعدامەکانی بە کۆمەڵ لە ڕۆژی ١٩ی ڕەزبەری ساڵی ١٣٥٨ لە شاری شنۆ ڕوی داوە و ٩ کەس لە لەدایکبوانی ئەو شارە ئێعدام کراون.

•ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ساڵی ١٣٦٠ دا زیاتر پەرەدەستێنێ و دەگاتە ٨٨ کەس، کە دەکات بە ١٦٪ کۆی گشتی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ماوەی ساڵی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠
•لە ناو ئەو ٨٨ کەسەدا، ٢٢ کەس شوێنی لەدایک بونیان پشتڕاستنەکراوەتەو و بە لەدایکبووی ڕۆژهەڵات لەو ئامارە دا هاتوە.
•لوتکەی ئێعدامە بە کۆمەڵەکان لە ڕۆژی ٢٥ی سەرماوەزدا بووە کە ١٣ کەس لەدایکبووی مهاباد لە خۆ دەگرێ.
•لەو ساڵە دا کۆی گشتی ئێعدامی بە کۆمەڵی لەدایکبوانی مهاباد ٤٤ کەس بووە واتە ٥٠٪ ئێعدامی بە کۆمەڵی ڕۆژهەڵات لە سالێ ١٣٦٠ دا.

•ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ساڵی ١٣٦١ دا دەگاتە ١٠٦ کەس، کە دەکات بە١٩،٢ ٪ لە کۆی گشتی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ماوەی ساڵی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠
•لەو ساڵەدا لوتکەی ئێعدامە بە کۆمەڵەکان لە مانگی خەرمانان دا ڕوی داوە و لە سەر یەک لەو مانگە دا ٢٨ کەس بە کۆمەڵ ئێعدام کران.

•ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ساڵی ١٣٦٢ دا دەگاتە لوتکە و ١٧٧ کەس لە خۆ دەگرێت، کە دەکات بە ٣٢،١ ٪ کۆی گشتی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ماوەی ساڵی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠
•لوتکەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ساڵی ١٣٦٢ دا ٨٨ لەدایکبووی مهاباد لە خۆ دەگرێ. هەرچەندە تا ئێستا تەنیا باسی ئێعدامی بە کۆمەڵی ٥٩ کەس دەکرێ، بەڵام ئامارە پشتڕاست کراوەکان بە باشی دەریدەخات کە لە ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ دا ٨٨ لەدایک بووی مهاباد بە کۆمەڵ ئێعدام کراون، کە ئەوە خۆی دەکات بە ٥٠٪ ئێعدامە بە کۆمەڵەکانی ڕۆژهەڵات لەو ساڵە دا.
•لە ساڵی ١٣٦٢ دا، لە ڕۆژی ٢٢ی پوشپەڕ ٤ کەس و لە ڕۆژی ١ی خەرمانان دا ٣٠ کەس لە لەدایکبوانی مهاباد بە کۆمەڵ ئێعدام کران. واتە لە ساڵی ١٣٦٢ دا لە سەریەک ١٢٢ کەس لە لەدایکبوانی مهاباد بە کۆمەڵ ئێعدام کراون. ئەو ١٢٢ کەسە دەکات بە ٧٠٪ کۆی گشتی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ساڵی ١٣٦٢ دا واتە ٢٢٪ کۆی گشتی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ماوەی ساڵی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠!

•ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ساڵی ١٣٦٧ دا ٢٦ کەس لە خۆ دەگرێت، کە دەکات بە ٥ ٪ کۆی گشتی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ماوەی ساڵی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠
•لەو ساڵە دا ٢١ کەس لەدایکبووی سنە و ٥ لەدایکبووی سەقز بە کۆمەڵ لە ڕۆژی ١٠ خەرمانان دا ئێعدام کراون.

•لە سەقز، ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ڕۆژی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٨ بە ١٧ کەس دەستی پێکرد و ٥٧ کەس تا ساڵی ١٣٦٧ لە ٩ ڕێکەوتی جیاواز دا  بە کۆمەڵ ئێعدام کران.
•٩ کەس لەو ٥٧ کەسە، لە سنە ئێعدام کراون.
•لە ساڵی ١٣٥٨ تا ساڵی ١٣٧٠، ٩٤ کەسی لەدایکبووی سەقز ساڵ و مانگ و ڕۆژی ئێعدام کردنیان لە ئامارەکان دا دیارن. واتە ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵی لەدایکبوانی سەقز٦٠٪ بوە.

•لە سنە، ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ڕۆژی ٥ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٨ بە ١١ کەس دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٣٦٧ لە ١٤ ڕێکەوتی جیاواز دا ١١٨ کەس بە کۆمەڵ ئێعدام کراون.
•لوتکەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە سنە لە رێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ دا بووە کە لەو ڕۆژەدا ٢٥ لەدایکبووی سنە ئێعدام کراون.
•بە پێی ئاماری لە بەردەستی باوەرپێکراو و پشتڕاستکراوە، تەواوی ئەو ئێعدامانە لە سنە جێبەجێ کراون.
•لە ماوەی ساڵی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠، ٢٠٦ لەدایکبووی سنە ڕۆژی ئێعدامەکەیان پشتڕاستکراوەتەوە. واتە ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە سنە لەو ماوەیە دا، ٥٧٪ بوە.

•لە مهاباد ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ڕۆژی ٦ی خەرمانانی ساڵی ١٣٥٨ بە ٣ کەس (٢ کەس لە زەنجان و کەسێک لە مهاباد) دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٣٧٠ لە ١٥ ڕێکەوتی جیاواز دا ١٨٧ کەس بە کۆمەڵ ئێعدام کراون.
•لوتکەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە مهاباد لە رێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٦٢ دا بووە. لەو ڕێکەوتەدا ٥٩ کەس لە تەورێز، ٢ کەس لە مهاباد و ٢٦ کەس لە ورمێ ئێعدام کراون. ١ کەسیش شوێنی ئێعدامەکەی پشتڕاست نەکراوەتەتە.
•لە ماوەی ساڵی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠، ٢٤٥ لەدایکبووی مهاباد ڕۆژی ئێعدامەکەیان پشتڕاستکراوەتەوە ١٨٧ کەس لەو ٢٤٥ کەسە بە کۆمەڵ ئێعدام کراون واتە ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە مهاباد لەو ماوەیە دا، ٧٦٪ بوە.

•لە کرماشان ئێعدامی بە کۆمەڵ لە ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٣٥٨ بە ٦ کەس دەستی پێکرد و تا ساڵی ١٣٦٢ لە ١٠ ڕێکەوتی جیاواز دا ٤٦ کەس بە کۆمەڵ ئێعدام کراون.
•لوتکەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە کرماشان لە رێکەوتی ١ی خەرمانانی ساڵی ١٣٦١ دا بووە. لەو ڕێکەوتەدا ١٠ کەس ئێعدام کراون، ٩ کەسی لە کرماشان و کەسێک لە سنە
•لە ماوەی ساڵی ١٣٥٨ تا ١٣٧٠، ٦٤ لەدایکبووی کرماشان ڕۆژی ئێعدامەکەیان پشتڕاستکراوەتەوە. واتە ڕێژەی ئێعدامی بە کۆمەڵ لە کرماشان لەو ماوەیە دا، ٧٢٪ بوە.
•تێبینی:
•دڵنیایی هەیە لەوەیکە ڕێژەی ئێعدام لە کرماشان زۆر زۆرترە لە ئاماری پشتڕاستکراوەی بەردەست. خۆزگە کوردەکانی کرماشان بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئامار یاریدەدەر بن،