Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

١٢ی جۆزەردان، ڕۆژی یادکردنەوەی ئێعدامیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ڕۆژهەڵات تی.ڤی کرایەوە

١٢ی جۆزەردان وەک ڕۆژی یادکردنەوە لەو ئێعدامیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە دەکرێ کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە یەکەم ڕۆژی هاتنە سەر حوکمی خۆیەوە درێژەی پێدەدات. لە ئەسڵدا ١٢ی جۆزەردان ئەو ڕۆژە بوو کە کۆماری ئیسلامی ڕایگەیاند کە ٥٩ لاوی مەهابادی ئێعدام کردووە. ئەو ڕۆژە وەک هێمایەک بۆ یادکردنەوەی گشت ئێعدامیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێناسە کراوە.

بەم بۆنەیەوە، ڕۆژهەڵات تی.ڤی لە بەرنامەیەکی تایبەتی دا، میواندارییان لە کاک یۆنس بلوری، وتەبێژی ناوەندی نەمران کرد و تاووتوێی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامیان کرد.

وێڕای سپاس لەو ڕۆژهەڵات تی.ڤی سەرنجتان بۆ ئەم بەرنامەیە ڕادەکێشین.