Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

چاوپێکەوتنی نوێنەری ناوەندی نەمران دەگەڵ تێلێڤیزیۆنی (ایران اینترناشنال)

وەکی ئاگادارن پڕۆسەی دادگایی کردنی تاوانبار حەمید نووری، یەک لە هاوکارانی هەیئەتی مەرگ لە سیستێمی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێراندا، ئەمڕۆ لە پێتەختی وڵاتی سوئێد کۆتایی پێهات. بۆ ئەوەی تاوانبار محاکەمەیەکی دادپەروەرانە بکرێ، ئەو دادگایە ٩٢ جاران دانیشتنی کرد و گوێڕایەڵی شایەدان، بەڵگەکان و هەروەهای قسەی پارێزەرانی هەردوو لای کێشەکە بوو. لە درێژەی ئەو ٩٢ کۆبوونەوەیەدا کە لە وەرزەکانی پاییز و زستانی ساردی وڵاتانی ئیسکاندیناوی بەڕێوەچوون، ناوەندی نەمران وەک یەکەمین ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەندین جاران چالاکی لەبەردەم ئەو دادگایە بەڕێوەبرد، بە چەشنێک کە هەمووجاران سەرنجی مێدیاکانی بۆ لای خۆی ڕادەکێشا. تێلێڤیزیۆنی (Iran International)، (رادیو فردا) و (بی بی سی فارسی) یەک لەو مێدیایانە بوون کە سەرنجی تایبەتییان بە ناوەندی نەمران دا و چاوپێکەوتنیان دەگەڵ نوێنەری ئەو ناوەندە، بەڕێز شێرین ئیبراهیمی کرد.

ڕۆژی چوارشەممۆ ڕێکەوتی ٠٤.٠٥.٢٠٢٢ کە کۆتا ڕۆژی ئەو دادگایە بوو، ناوەندی نەمران وەک جارەکانی پێشوو لە خوێنی نەمرانی بێنازی کوردستان کە بە دەستی کەسانی وەک حەمید نووری لەسێدارە دران، بە خاوەن دەرکەوت و بوو بە خاڵێکی بەهێزی نەتەوەیی کە کوردەکانی ستۆکهۆڵم لەلای شوێنی ئەو ناوەندە کۆ ببنەوە و پشتیوانی بکەن لە هەموو ئەو کەسانەی کە بەدەستی ئەو تاوانبارانە ئازاریان بینیوە.

ناوەندی نەمران بۆ گشت ئەو کەسانەی کەو لەو ماوەیەدا، دڵسۆزانە لە نەمرانی کوردستان بە گشتی و ناوەندی نەمران بەتایبەتی بە خاوەن دەرکەوتن، ئەو پەڕی سپاس و پێزانین دەردەبڕێ و پێیان دەڵێین کە سەرکەوتن لە یەکگرتن و پشتیوانی کردن لە یەکتر دایە، بێگومان هەڵوێست و ماندووبوونەکانیان وێنای ڕۆحێکی نەتەوەیی بوو و هاوکات ڕۆحی نەمرانی کوردستانی شاد کرد. دەستیان بە گەرمی دەگووشین.

جێی خۆیەتی ئەوپەڕی سپاسی مێدیا و مێدیاکارانیش بکەین کە کات و ئیمکاناتی خۆیان بۆ کار و چالاکییەکانی ناوەندی نەمران تەرخان کرد.