بۆ جارەی دووهەم لە ماوەیەکی کورتدا ئەمڕۆ ڕێکەوتی ١ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٠ (٢١-٠١-٢٠٢٢) کۆمەڵێک کوردی دڵسۆز لە ڕۆژێکی سەرما و سەخڵەتدا، بە کۆمەڵێک وێنەی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەبەر دەرکی دادگای شاری ستۆکهۆڵم، هاوتەریب دەگەڵ کاتی بەڕیوەرچوونی پڕۆسەی دادگایی کردنی تاوانبار “حەمید نووری” گردبوونەوە و تاوانی ئێعدامی لاوانی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیان شەرمەزار کرد. تاوانبار حەمید نووری وەک شانازییەک لە کۆبوونەوەی دادگادا باسی لەوە کردووە کە لە ساڵەکانی سەرەتای هاتنەسەرکاری کۆماری ئیسلامی ئێران لەسەر داخۆازی خۆی چۆتە کوردستان. ئەو گوتەیە دانپێدانانێکی فەرمییە لەلایان ئەو تاوانبارە سەبارەت بە گشت ئەو تاوانانەیکە ئەو سەردەم کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە گەلی کورد ئەنجامی داوە و حەمید نووریش یەک بوو لەو کەسانە دەستی تێیدا هەبووه.
جێی خۆیەتی کە سپاسێکی گەرم لەو ئازیزانە بکەین کە لەو ڕۆژەدا بوون بە دەنگی گەلی کورد و نوێنەری نەمرانی کوردستان.
ناوەندی نەران
٢١-١-٢٠٢٢