وەک ئاگادارن ناوەندی نەمران هەڵمەتی گردبوونەوەیەک بۆ بەردەم دادگای تاوانبار حەمید نووری ڕاگەیاند کە بە خۆشییەوە کەوتە بەر سەنجی بەشێک لە کوردانی دانیشتووی سوئێد و بەدەم بانگەوازەکەوە هاتن و خۆپێشاندانێک لە بەردەم ئەو دادگایە بەڕێوە برد. وێنەی ئەو نەمرانە کە بەدەستی جەللادان و پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێعدام و تێڕۆڕ کرابوون، بەرانبەر بە دەرگای سەرەکی ئەو دادگایە هەڵاوەسرابوون.
مەبەست لەو گردبوونەوەیە گەیاندنی دەنگی مافخوازانە و دادخوازانەی گەلی کورد بوو بە دادگا و قازییە بەڕێزەکان و ڕای گشتی و مێدیاکان تا بزانن کە ئەو تاوانبارە و هاودەستەکانی، تەنیا لە ساڵی ١٣٦٧ تاوانیان نەکردووە، بەڵکوو لە سەرەتای هاتنە سەرکاری ئەو ڕژێمە، ئەوانە لە کوردستان بە لێشاو تاوانیان ئەنجام داوە و بێبەزەییانە دەستیان بە خوێنی گەلی کورد سوور کردووە جا پاشان چوونەتەوە شاری و ناوچەی خۆیان و درێژەیان بە تاوانکارییەکانیان داوە. بەشداربووان داوایان لە دادگای ناوبراو ئەوە بوو تا هەوڵ بدەن دەنگی دادخوازانەی گەلی کورد ببیسن و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەسەر ئەو تاوانانەی ناوبراو بکەن و لە تاوانەکانی ئەو تاوانبارە بە تایبەت لە کوردستان، نەبوورن.
ئەو هەڵمەتە کە بە دەستپێشخەری ناوەندی نەمران ئامادەکاری بۆ کرابوو بە خۆشییەوە کەوتە بەر سەرنجی کۆمەڵێک مێدیای فارسی و سۆئێدی کە بڕیار وایە لە مێدیاکانیاندا بە شێوەی جۆراوجۆر لەسەری بدوێن.
ئێمە لە ناوەندی نەمران لە ناخی دڵەوە سپاس و ماندوونەبوونی بە ئەو کەسانە دەڵێێن کە لە سەرمای ٣ دەرەجە ژێر خاڵدا لەوێ بەشدار بوون یا ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ دڵیان دەگەڵ ئەو چالاکییە بووە و زەحمەتیان دەگەڵ کێشاوە و مخابن کە بۆیان نەلواوە بە جەستە لەوێ بن. هەروەها سپاسی گشت ئەو مێدیایانە دەکەین کە چالاکییەکەیان بە بەرز نرخاند و ئامادەبوون کاتی بۆ دابنێن.
بەو هیوایەی کە گەلی چەوساوەمان چیتر نەهامەتێ نەبێنێت. ڕۆحی گشت تێکۆشەرانی ڕێگای ڕزگاری وڵات و مرۆڤایەتی شاد و یادیان هەرمان.
ناوەندی نەمران
ئاڵبۆمی وێنەکان
26/11/2021
فیلم
ڕووماڵکردنی گردبوونەوەکەی کوردان لە بەشێک لە ڕاپۆڕتی تێلێڤیزیۆنی BBC دا و بەرنامەی (٦٠ دقیقە)