پاش ئەوەی ناوەندی نەمران وەک یەکەم دەنگی کورد لە پڕۆسەی دادگایی کردنی تاوانبار حەمید نووری لە ستۆکهۆڵم بانگەوازێکی بڵاو کردەوە و داوای لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری کرد لەبەردەم دادگای ئەو تاوانبارە، بە مەبەستی ڕاکێشانی سەرنجی قازییەکانی دادگا و هەروەها مێدیاکان بۆ سەر شەپۆلی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان بەگشتی و ڕۆڵی کەسانی وەک حەمید نووری بەتایبەتی لە ئێعدامکردن و کۆمەڵکوژکردنی خەڵکی کورد لە نێوان ساڵەکانی ١٣٥٨ تا ١٣٦٢ی هەتاوی، تا وەبیر ڕای گشتی و قازییە بەڕێزەکانی ئەو دادگاییە بهێنینەوە تا تاوانەکانی ئەو تاوانبارە، هاودەستەکان و ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەبیر نەکەن و دەنگی مافخوازانەی گەلی خوێنڕژاو و مافخوراوی کورد بن، بۆ ئەو باسە ڕادیۆ دەنگی ئامریکا دەگەڵ گوتەبێژی ناوەندی نەمران گەنگەشەی ئەو بانگەوازە دەکات. سەرنجتان بۆ ئەو بەرنامەیە ڕادەکێشین: