Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

پشتگیری “ناوەندی نەمران” لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”

لە لایەن “ناوەندی نەمران”ـەوە

بۆ: ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی “هەنگاو

بابەت: پشتگیری “ناوەندی نەمران” لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو

وەک ئاگادار کراوینەوە هاوڕێیانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە کەوتوونەتە بەر گوشار و هەڕەشە. کۆماری ئیسلامی ئێران وەک خووی و خدەی لەمێژینەی خۆی، بەردەوامە لە تێڕۆڕی کەسایەتی و جەستەیی هەر ئازادیخوازێک، هاوکات لە هیچ کردەوەیەکی نامرۆڤانە بە دژی چالاکڤانانی ماڤی مرۆڤ دەستی نەپاراستووە. 

ئێمە لە ناوەندی نەمران ئەو گوشار و هەڕەشانەی کۆماری ئیسلامی لە هاوکارانمان لە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو” شەرمەزار دەکەین و پشتیوانی هەمەلایەنەی خۆمان لەو ڕێکخراوە و لە گشت ئەو ناوەندە مافی مرۆڤیانە دەردەبڕین کە کار بۆ گەیاندنی دەنگی کپکراوی گەل دەکەن و هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان لەسەرە.  

بە ڕێزەوە
ناوەندی نەمران
١٥/٠٧/٢٠٢١