دایکی عەلی پێشنەماز لە کاتی بەخاکئەسپاردنی نەمر عەلیدا: ڕۆڵە عــــەلی گیان، شیری منت لێ حـــەڵاڵ بێت. دەزانی لەبەر چی بۆت نـــاگریم، چوونکە تۆ لە ڕێگای گــــەل و وڵاتدا شەهید کراویت.
شەهیدعەلی پێشنماز ساڵی١٣٣٠ ـ ١٩٥١ لــە بنەماڵەێکی کورد پەروەری شۆڕشگیر لـــە شاری ئـــازایان و لە پایەختی یەکـــەم کۆمـــاری کوردستان شاری مـــەهـاباد چاوی بە ژین هەڵیناوە. هــەتـا پۆلی شەشی سەرەتــایی دەرسی خوێندوە و شاگردێکی زیرەک بووە، بــەڵام هۆی ئـــەوەی کـــــە دایکی و برا گەورەکـــەی ڕەسووڵ پێشنماز و ئـــامۆزاێکی حەسەنی ڕەستگار لە نـــــاو ڕێزی حیزبی دێمۆکرات و شۆڕشی مەزنی ئەیلوڵ لـــە بــــاشووری کوردستان بوون لــە ساڵی ١٩٦٧ بە تەمـــەنێکی زۆر کـــەم ڕوو دەکـــاتە بـــاشووری کـــــوردستان و لـــە گوندی” هێرۆ”ی پشدەر دەچێتە لای دایکی نــــەمــــری و براژنی، چونکە لــەو کاتدا کاکی لەگەڵ هەڤاڵانی شەهید سولــــەیمانی موعینی و بــــاقی ڕەفیقەکــــانی لــــە ناوچەی مەنگوڕان لە ناو خۆیی وڵات بوون.
پاش مـــاوەیـــەک لـــە سەرەتــای ١٩٦٧ دەگـاتە لای براکەی و مـاوەیەک دەبێتە پێشمەرگە، بەڵام بۆ پێوەندێکی حیزبی و پێویست دەنێردرێ بۆ مەهاباد لە گوندی بێورانی نیزێک سەردەشت پیاوێکی خۆفرۆش بـــە نــاوی” عــەلی نیشکۆلان” خــەڵکی گوندی نیشکۆلان بە گرتنی دەدا و مــاوەی ٣ ساڵان لە زینداندا ئـــەشکنجە درا، لەگــەڵ ئـــازادکردنی ڕەوانەی سەربازیان کرد.
ساڵی ١٩٧٧ لــــە سەفەرێکی یەگجار زۆر نەهینی دا بۆ ناو خۆیی وڵات لــە ئـــاخری مــانگی دەی ١٩٧٧ مــــــەلا ڕەسووڵ بە دوای بـــابی و شەهید عــەلی برای دا دەنێرێ و لە پشت مــاڵەکانی گوندی چەکۆڵە موچەی ڕەسووی حاجی حوسێنی کـــە ئـــەندامی حیزب بوو مـــەرحومی بابی و شەهید عەلی برای دەبینی و نامـــە لــە لایەن دەفتەرەی سیاسی حیزبی دێمۆکراتەوە بۆ کاک عـــەزیز دەنووسێ کـــە لــــەگەڵ عەلی بێت بۆ ئـــەوەێ، بۆ بـــاشووری کوردستانی بــەرن و لـەوێش ڕا ڕەوانـــەی ئوروپا بکرێ بۆ عیلاج، بـــەڵام بەداخەوە کاک عــــەزیز ڕازی نــــابێ و سەفــــەرەکـــە سەر نــــاگـــرێ. ئـــەو نووسینە لــــــە کتێبی سەر بردەی ژیانمی مـــەلا ڕەسووڵ دا لــە لاپەرەکانی ٣٥٢ و ٣٥٣ و ٣٥٤ دا هاتووە، و لە لاپەڕەی ٣٥٥یش دەقی نووسراوەی زیندە یاد کــەریم حیسامی هەیە کـــە لــە بیرەوەریەکانی دا لەسەر ئەو سەفەرەی نووسیوە.
شەهید عەلی ئینسانێکی ئازاو بە شەهامەت بوو، لە ساڵی ١٩٦٧وە بــەردەوام پەیوەندی حیزبی هەبوو. بــــەشی زۆری کارو ڕاسپاردو چالاکیەکانی حیزب لــــە مـەهابادو ناوچەی مەنگوران و گەورکان بە هۆی ئەوەوە ئەنجام دەدران.
لە دەروانی ڕاپـــەرینی خــــەڵکانی ئێران لــــە دژی ڕیژیمی شـــا دا لــــە خۆپیشاندنــــــەکـــانــــەوە تــــا ئـــاشکـــرا بوونی حیزب دێمۆکرات و هــــەتـــــا ڕۆژی شەهید بوونی بــێ وچان لـــە تێکۆشان دابوو، لـــــە بــــەر ئــــازایەتی و شەهـــامــــەت و سەرەروویەکانیەوە مــــەلا ڕەسووڵی برای کــــە ئــــەو کــــات بەرپرسی شورای پێشمەرگە بوو بۆ جەولەکانی ناوچەکانی شکاکان، هەوشار و سەقز و دیواندەرە و سەردەشت و بـــانە و هەورامات زۆر بە کەمی لـــەگەڵ خۆی دەبڕد، بە داخێکی گرانـــەوە هـەر لـــەو ڕێگایەشەوە سەری تێدا چوو و شەهید کرا.
لــــە مــــانگی ٧ی ساڵی ١٩٧٩ ئێمە کـــــە دابــــەشی کارمان کرد و لـــە نیزێک ڕێبەرایەتی حیزب لـــە ناوەندی مەهاباد و شوماڵ و جنووبی کـــــوردستان بۆ خۆمــــان لـــــە نیزیکەوە سەرپەرستی کــــارەکــــامــان بکەین من لــــەگـــەڵ مــامۆستا مەلا عەبدوڵڵا حەسەنزادە کەوتێنە هەورامـــانات و جنوبی کوردستان و شەهید عەلیم لـــــەگـــــەڵ سەرگورد عـــەبـاسی بەجێهێشت.
ڕۆژێک لــە شورای نیزامی دەبێ و نەمر سولەیمانی چیرە و شەهید عــــەبدوڵڵا… چکۆڵە داوای لێدەکەن لەگەڵیان بچێ بۆ سێ ڕای تیکاب کـــە لەوی سازمانی خەبات و برادەرانی کۆمـــەڵـــەی یەکسانی و چریکەکـــان بە پشتیوانی لە فەلاح و زەحمەتکێشەکان لەگـــەڵ ئـــاغاکان و پاسداران دەکەونە شەڕوو پێکدادان و عـــەلیش بـــە بێ ئـــەوە پرس بە شەهید سەرگورد عەباسی بکا ڕەگەڵیان دەکـــەوێ و لـــەوێ بەسەر شەڕ دا دەکەون و عەلی و مستەفا حامیدی خۆ لـە ماشینان فرێ دەدەن و دەکـــــەونەو شەڕەوە و ئەوانی تریش دەتوانن خۆیان ڕزگار کەن.
لـــەوێ عـــەلی دوو گوللەی لـــە بـــاسکی دەکـــەوێ و لەگەڵ مستەفــــا حـــــامیدی بــە برینداری دەگیرێن، و دەیانبەن بۆ زەنجان و پاش مـــــاوەیک بــــە فـــەرمانی خەلخاڵی جەلاد و خوێن ڕێژی خومینی دەگـــاتــــە سەریان و لـــــە دادگاێکی ڕوالەتی دا هەر دووکیان مــــەحکووم بە ئیعدام دەکا و لـــە ڕۆژی٦/٦/ ١٣٥٨ی شەمسی کــە دەبێتە ساڵی ١٩٧٩ی زاینی لـــــــە شاری زەنجان ئێعدام کــــران و بــــە دوای دا من بــــە هۆی دادستانی مــــەهابادوە کە سەربە خومینی بوو بە زۆر تەرمــــەکانمان پێ هێنانەوە مـــەهــــابــــادو لە مەراسمێکی زۆر گــەورە و بەشکۆ دا و بە بەشداری جەماوەرێکی زۆر لە شاری مەهـــاباد و دەورووبەر تەرمەکانمان لە قەبرەستانی بوداغ سوڵتان بـــە خاک سپارد و مـــامۆستـا شێخ عیززەدین و نەمر کاک کەریمی حیسامی و من مــــەلا ڕەسووڵ و دایکم قسەمان کرد.
هەر وەک لـــە کتێبەکــــەمدا هـەیە قسەکانی دایکم تەواوی عالەمی گریاند.
دایکم هاتە پەنـــای گۆڕەکــــەی و بـــە بێ گریان و شڵەژان، وتی: ڕۆڵە عــــەلی گیان شیری منت لێ حـــەڵاڵ بێت لەبەر ئــــەوە بۆت نــــاگریم… چوونکە تۆ لە ڕێگای گــــەل و وڵاتدا شەهید کراویت. کۆبوونەوەی ئــــەم جەمــاوەرە زۆرە لەسەر گلگۆکەت نیشانەی سەربــەرزی خۆت و کـــەس و کارەکەتە.
نەمر عەلی لە وەسیەتنامەکەی خۆیدا ئاوا دەنووسێت:
هوالعزیز
بابە گیان، لە ئێستاوە کە بەرەوە مردن هەنگاو دەنێم، داوا لە تۆی بەڕێز و کاک مەلا ڕەسوڵی ئازیزم دەکەم کە ئاگاتان لە منداڵەکانم بێ. چاوی ئەختەر و لەیلا ماچ دەکەم. چاوی شەپۆل و لوقمان و کاوە و عەباس ماچ دەکەم و دەستەکانی دایکیشم ماچ دەکەم. بڕێ پوڵم لەلای ڕەسوڵ قادر ڕەزا هەیە و تکایە حیسابی دەگەڵ بکەن. بە درووستی نازانم چەندە. ١٠٠٠ تمەن بە وەستا عەوڵا قەرزدارم. ١٠٠٠ تمەنیشم لەلای مەلا حەسەنە. سێ تەگەرم بە ڕینگەکانییەوە لەلای عوسمانی پەنچەرگیرە دەگەڵ یەک چەک، تکایە وەریانگرنەوە. دەوری ٤٠٠٠ تمەنم لە لای مەلا محەممەد جوانڕۆییە و لە ماڵێ هیچ پۆڵی داندراوم نییە. ڕۆژێک پێش ١٠٠ تمەنم دابوو بە ئامینی خێزانم و بڕی ٣٠٠٠ تمەنیشم لەلای کاک عەزیزی برامە. کەمێکیشم پوڵ داوە بە محەممەدی قادرە شێتی. بڕی ٥٠٠٠ تمەنیشم لە “قالوێ” لەلای مەلا عەوڵای سۆفی ساڵحی گڵێنانە کە سەعیدی حاجی صاڵحی ئاگای لێیە. لای حەسەنی زارا عەجەمێ ٤٠٠ تمەنم هەیە سەبارەت بە زەبتەکە.
دایە گیان، دایکی خۆشەویستم، دەستەکانت ماچ دەکەم. چاوەکانی قادر ماچ دەکەم. هەروەها سڵاوم هەیە بۆ ژنبراکەم و باجە فاتم و باجە بەسێ. چاوی خەلیل و ئەسعەدیش ماچ دەکەم. چاوە جوانەکانی گەلاوێژ، هێرۆ گوڵاڵە، هەڵاڵە، شنە و بێری ماچ دەکەم. دایە گیان چاوەکانی خوشکە فاتم و خوشکە ئامین ماچ دەکەم، دەستەکانی بابیشم هەروەها ماچ دەکەم. چاکتان ئاگا لە ئەختەر و لەیلا و خێزانم بێ. سڵاوی من بە دایک و بابی خێزانیشم بگەیێنن.
ڕەنگە یەک یا دوو کاتژمێری دیکە ئەو دونیایە جێ بهێڵم و ئێعدام بکرێم. بەڵێنم دابوو کە لێرە دەرباز بم ، جل و بەرگ بۆ هەتیوەکانی سەیدزادە مەهتاب بکڕم. بە خودا سوێندتان دەدەم بۆ هەموویان لە پوڵی خۆم جل و بەرگ بکڕن و کەمێکیش ڕۆن و برینجیان لە ڕێی خودادا بۆ دانێن. تکایە کەمێکیش زیاتر ئاگاتان لە قادری برام بێ. سڵاوی من بگەیێننە هەموو خزم و کەسان. بە خوداتان دەسپێرم. برای ئازیزم کاکە ڕەسوڵ گیان، تکات لێدەکەم کە منداڵەکانم بدەوە بە دایکم و بە خودا سوێندت دەدەم ئاگادرییان لێ بکە. هیچ خەم لە من مەخۆن و ئەوە ویستی خودا بووە. گەردنم ئازا کەن.
ڕۆژی ئێعدام ٦/٦/٥٨
ماڵئاواییتان لێ دەکەم.
عەلی پێشنەماز.
بیرەوەری کاک حوسێن بەخشی لـە کاتی بە خاک سپاردنی شەهید عەلی پێشنماز:
قەت لـــەبیرم ناچێ، لـە کاتی بە خاک سپاردنیدا، لە پەنا مامۆستا هێمن ڕاوەستابووم، کوتی:
ـ حوسێن قەڵەمت پێیە؟
ـ کوتم بەڵێ!
– کوتی بینووسە:
ئەی شەهید ئەی نموونەی ئازایی
نــەڕژا خـــوێنی تـــۆ بــــە خۆڕایی
ئەو لەشانەی بە گوللە دابێژران
لــە دڵی گـەرمی میللەتا نێژران
مامۆستا هێمن
نووسینی: بەڕێز مەلا ڕەسووڵ پێشنەماز
ئامادەکردنی: گوڵاڵە پێشنماز
وەسیەتنامەی نەمر عەلی پێشنەماز