Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بەشداری کردنی وتەبێژی ناوەندی نەمران لە پانێلێکی تێلێڤیزیۆنی لە ڕادیۆ دەنگی ئامریکا بەشی کوردی

بەشداری کردنی وتەبێژی ناوەندی نەمران لە پانێلێکی تێلێڤیزیۆنی لە ڕادیۆ دەنگی ئامریکا بەشی کوردی کە تەرخان کرابوو بۆ پرسی (لەسێدارەدان و مافەکانی مرۆڤ لە ئێراندا).

لەو پانێلەدا کاک یۆنس بلوری وتەبێژی  ناوەندی نەمران  هاوڕێ دەگەڵ لێکۆڵێنەر کاک دیاکۆ مورادی دوا ڕاپۆڕتی نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەشی مافەکانی مرۆڤدا کە لەسەر پێشێلکارییەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاوی کردۆتەوە دوان و پاشان بە وردی و بە ڕژدی لەسەر دوا پێشکەوتن و لەمپەرەکانی لە بواری مافی مرۆڤ لە ئێران بەگشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی دوان.

 بەرنامەی “ڕوانگە” یەک لەو بەرنامە سەرکەتوو و بێلایەنانەیە کە پشت دەبەستێ بە فاکت و بەڵگە  کە ڕۆژنامەوانی بەئەزمون و شارەزا کاک سەلاح پیرۆتی بەڕێوەبەر و پێشکەشکارەکەیەتی.

وێڕای سپاس و دەستخۆشی لە ڕادیۆ دەنگی ئامریکا و بەڕێز کاک سەلاحی پیرۆتی سەرنجتان بۆ دەقی بەرنامەکە ڕادەکێشین.