Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

ئاوڕدانەوەی بەشی کوردی دەنگی ئامریکا لەسەر کار و چالاکییەکانی ناوەندی نەمران

کار و چالاکییەکانی “ناوەندی نەمران” لەم دواییانەدا بە هۆی بڵاوکردنەوەی بەڵگەیەکی فەرمیی لە کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی، بە شێوەیەکی بەرچاو کەوتۆتە بەر سەرنج و ئاوڕدانەوە لەلایان بەشێکی زۆر لە مێدیا کوردییەکان. بەشی کوردی دەنگی ئامریکا هەوڵی دا تا تیشکی زیاتر بداتە ئەو بەڵگە گرینگەی کە ناوەندی نەمران دەنگی لێ دەرهێنا و بڵاوی کردۆتەوە.

“ڕادیۆ و تێلێڤیزیۆنی دەنگی ئامریکا بەشی کوردی” کە بەردەوام تێکۆشاوە بێلایەنانە ڕۆڵ بگێڕێ، هەروەها بۆ باشتر هەڵسەنگاندن و شرۆڤەی باس و دۆخەکان کەڵک لە کارناس و کەسانی خاوەن ئەزموون و زانستیکار وەربگرێ. لەو ناوەندەشدا ڕۆڵی کاک “سەلاح پیرۆتی” وەک ڕۆژنامەوانێکی بەئەزموون و کارزان ناکرێ نەدیو بگرین کە بەردەوام بۆ گەیاندنی زانیاری و هەواڵی درووست و جێی متمانە بۆ کوردزوانان لە بەدواداچوون دایە. لەو ڕێگایەشدا ماندوویینەناسانە عارەقە دەڕێژێ کە ناوەندی نەمران بە ئەرکی خۆی دەزانێ گەرمترین سپاسەکان ئاڕاستە دەنگی ئامریکا بە گشتی و کاک سەلاحی پیرۆتی بەتایبەتی بکات.

سەرنجتان بۆ دیتنی چاوپێکەوتنی ڕادیۆ دەنگی ئامریکا بەشی کوردی دەگەڵ لێکۆڵێنەری مافی مرۆڤ کاک “دیاکۆ مورادی” و وتەبێژی ناوەندی نەمران کاک “یۆنس بلوری” ڕادەکێشین.