Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

چاوپێکەوتنی کوردکاناڵ دەگەڵ وتەبێژی ناوەندی نەمران بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژییەکانی لاوانی کورد لە ساڵی ١٣٦٢

لە سی و هەشتەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژکردنی خەڵک کورد لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی، بەتایبەت یادی ئێعدامی ٥٩ قارەمانی مەهابادی، هەروەها بڵاوکردنەوەی بەڵگەیەکی گرینگ لەلایان “ناوەندی نەمران”ـەوە کە دەرخەری ئاستی دڕندەیی ئەو کۆمارەی دەسەلماند، لە لایەن تێلێڤیزیۆنی کوردکاناڵەوە مێواندارێتی لە وتەبێژی ناوەندی نەمران کرا کە لە بەرنامەی “پرسی ڕۆژ”ـدا لایەنە جۆراوجۆرەکانی ئەو تاوانە مەزنەی کۆماری ئیسلامی ئێرانیان تاوتوێ کرا.

پێشکەشکاری لێهاتووی بەرنامەکە بەڕێز کاک جەمیل سەرمەستی بە داڕشتنی پرسیارگەلێکی ورد و شارەزایانە لە کاک یۆنس، وایکرد تا باسێکی هەمەلایەنە لە بەربڵاوی ئەو تاوانانە و کارییەگەرییەکانی لەسەر کورد و لەسەر شەرعییەتی کۆماری ئیسلامی لەناو کۆمەڵگای ناوخۆ و درخۆیدا بێننە بەر باس.

ئێمە لە ناوەندی نەمران سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی کوردکاناڵ و کارمەندانە ماندویینەناسەکانی دەکەین و هیوادارین بەردەوام بن لە خزمەت بە گەلە لێقەوماوەکەیان و هەر وەک پێشتریش پێشانیان داوە هاواری ئێش و ژانەکانی میللەتەکەیان بن.

دەقی چاوپێکەوتنەکەی کاک یۆنس بلوری وتەبێژی ناوەندی نەمران.