Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دیدارێک دەگەڵ ناوەندی نەمران لە بەرنامەی “دیدار”ـی ئاریەن تیڤی‌دا

ڕۆژی ١٢ی جۆزەردانی هەر ساڵێک وەبیرهێنەرەوەی ڕووداوێکی ڕەش و تاڵە لە مێژووی هاوچەرخی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ساڵی ١٣٦٢ ڕووی داوە.  لەو ڕۆژەدا لەلایەن پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕاگەیێندرا کە ٥٠ قارەمانی شاری مەهاباد تیرەباران کران. ئەوە لە حاڵێک دایە کە هەر لەو ساڵە بە گشتیی ٦ گروپ لە لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆمەڵکوژ کراون کە سەرجەم ڕێژەیان دەکاتە ١٦٤ کەس. ئەو تاوانانەی کۆماری ئیسلامی ئێران ببوەتە هۆی ئەوەکە چالاکان و هاونیشتمانیانی کوردستان وەک ئەرکێکی ئەخلاقی و نیشتمانی، هەموو ساڵێک ڕۆژی ١٢ی جۆزەردان بەکەن بە ڕۆژی یادکردنەوەی هەموو ئەو ١٦٤ قارەمانەی لە هاوینی ساڵی ١٣٦٢ لە ماوەی ٣ مانگاندا تیرەباران کران.

هەر بەو بۆنەیە و هەروەها بە بۆنەی یەکساڵەی  دامەزراندنی ناوەندیی نەمران، تێلێڤیزیۆنی ئاریەن تێڤێ کە بەردەوام گرینگی داوە بەو چەشنە ڕووداو و چالاکییەکانە، ئەوجارەش ئاوڕێکی دڵسۆزانەیان بەو باسە داوە و میواندارێتییان لە وتەبێژی ناوەندی نەمران بەڕیز کاک یۆنس بلوری کرد و تێیدا کۆمەڵکوژکردنی ئەو قارەمانانەیان گەنگەشە کرد.

جێی خۆیەتی سپاسێکی گەرم لە تێکۆشەرانی ئاریەن تیڤی بکەین کە بەردەوام و خەمخۆرانە خەم لەو باسانە دەخۆن. هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.