Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

نەمر مێهدی زەندی

 دایە گیان: بەوەی لەخۆباییم کە ئەوان لە من دەترسن و ئەو ڕقە ئەوەندە توندە کە ئەوان لەناوچوونی منیان دەوێت، بەڵام ئەو کوێرانە دەبوو بیانزانیایە کە هیچ شەهیدێک لەبیر ناکرێت و خۆشەویستیی لە دڵی گەلدا زیاتر دەبێ.

مەهدی زەندی لە ساڵی ۱۳۳٤ی هەتاوی لە بنەماڵەیەکی مامناوەندی لە گەڕەکی ((ئاغەزەمان)) لە شاری سنە چاوی بۆ دونیا هەڵێنا، ئاکاری جوامێرانە و میهربانانەی مەهدی کە سەرچاوەی پەروەردەی بنەماڵەیی و گەورە بوون لە ماڵباتێکی ڕەنجدەر بوو زۆر زوو سرنجی هاوڕیانی بۆ لای ئەو ڕاکێشا و هەر کەس بۆ هەوەڵ کەڕەت ئەوی دیتبا خۆلیای ڕەوشتی جوانی دەبوو. دوابەدوای خوێندنی لە پۆلی دواناوەندی لە ڕووی ئەوەی کە توانایی لە بواری فەننی (پیشەسازی) هەبوو لە لقی کارەبا لە پۆلی (بان دیپڵۆم) درێـژەی بە خوێـندن دا و لە لێژنەی زانستی فێرگەی هونەری سـنە وەرگـیرا و ئەو گرنگی و بایەخدانەی مەهدی بۆ درێــژەی خوێندن کە ئەوکات لە ناو کۆمەڵگا وەرگرتنی دیپـڵۆم پلەی هەر بەرز لە ئەژمار دەهات، وەهای کرد کە مەهدی لە ساڵـی ۱۳٥۷ی هەتاوی بـۆ پۆلی کارناسی لە لقی کارەبا له زانـکۆ وەربگیـرێ، بەڵام لەلایەک شۆڕشی گەلانی ئێران دەستی پێکردبوو و لەلایەکیش دەیدی کە بەشێک لە ناوچەی کوردستان بێبەشە لە پەروەردە و خوێندگا بۆیە، ئەو خاڵانە لەسەر هاوڕێ مەهدی کاریگەرییان دانا و بوو هۆی ئەوەی کە درێـژەی بە خوێندن نەدا و بوو بە مامۆستای قوتابخانە. لە سەرتای دەسپێکی وانە گووتنەوە، چوو بۆ ئاوایی نوورە لە گوندەکانی سەر بە شاری سـنە و لە قوتابخانەی ناوەندی ئەو گوندە وێـرای فـێر کردن و وانە گووتنەوە لە قوتابخانەی ئاوایی بە قوتابێکان حەوەلی دەدا لە بواری زانیاری کۆمەڵایەتی قوتابێکان و تەنانەت خەڵکی ئاواییش تێ بگێنێ و بەو پەڕی دڵـسۆزی خزمەتی بە خەڵک دەکرد.

نەمر مەهدی زەندی

لە بارودۆخی ئەوکاتی شۆڕش ئاواتەکانی خۆی لە پێوەستبوون بە ڕێـکخراوەی (چریکهای فدایی خلق)ـدا دەدیت و هەر ئەو ئاواتە بوو بە هـۆی ئەوەی کە ببێتە ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە، لە ساڵی ۱۳٥۷ی هەتاوی وێـرای خزمەت کردن وەک مامۆستای قوتابخانە لە ناوەندی فەیزئاوای سـنە چالاکی سیاسی خۆی درێـژە پێ دا و ئەرکی یارمەتی گەیاندن بـۆ خەڵکی ئەو گەڕەکەی بە ئەستۆ گرت کە هاوکات بوو لەگەڵ ئەوەی کە ڕێژیمی کـۆنە پەرەستی تازە بە دەسەڵات گەیشوو بۆ سەرکوتی گەل هاتبووە ناو شاری سـنە و هاوڕێ زەندی لەو ناوبەینە دا وێـڕای خزمەت کردنی ئەرکی تەشکیلاتی کە پێ ئەسپێردرابوو بەو پەڕی ئازایەتی و لە خـۆبردوویی خزمەتی بە خەڵـک دەکرد و کاتی حەسانەوەشی تەرخان کردبوو بۆ ئەرکی پیـرۆزی خزمەت بە گەل و تەنانەت دەچوو بۆ شارەکانی دیواندەڕە و مەریوان و یارمەتی بە خەڵکی ئەو ناوچانەش دەگەیاند، هاوڕی زەندی باوەڕی بەوە بوو کە بە زانیاری گەیاندن و وریا کردنەوەی جەماوەری کوردستان ئەوان چاو و گوێیان دەکرێـتەوە و پتـر هەست دەکەن کە لە ژێـر زوڵم دان هەر ئەو ڕێـکخستنانە کە هاوڕێ بـۆ زانیاری گەیاندن بۆ خەڵک بەڕێوەی دەبرد بوو بە هـۆی ئەوەی کە ناوی وەک کەسێک کە دەبێ دەس بەسەر بکـرێ لە لایان ڕێـژیم دەس نیشان کرابوو و مەترسی گرتنی هاوڕێ زەندی و ڕاونانی لە لایان مەئمورەکانی ڕێژیم وای لێ کرد کە بـۆ ماوەیەک بچێ بۆ تاران بەڵام بـە هۆی ئەوەی کە ئەو گوشارە لە تارانیش بەردەوام لەسـەر هاوڕێ زەندی بوو دیسان گەڕاوە بۆ کوردستان و ئەمجار ڕووی لە ئاوایی خامسـان کە سەر به شاری کامیاران بوو کرد و ئەو شوێنەی وەک کۆتا جێگەی خۆ پاراستن هەڵبـژارد بەڵام ئاگادار نەبوو کە هـێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێـژیم کەوتوونە شوێـنی و لەژێـر چاوەدێریان گرتووە کە کەسێک بە ناوی (حاجی میکاییل) ئەو کارەی لە ئەستۆ بوو و بە هێـرش بردنە سەر ئاوایی (نشوور) کۆتا ڕێگەی ڕزگاری و دەربازبوونی لەو گەمارۆی کە هێنابوویانە سەری لە ڕوویان داخست و دەسبەسەریان کرد و بردیان بـۆ دادگای شۆڕش لە سنە و پاش ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆر و بێ بەزیانە ناچاریان کرد دان بەوەێ دابنێ کە هاوکاری کردووە، لە ماوەی ئەو یازدە مانگە دا کە لە دادگای شۆڕشی سنە لە ژێـر چاوەدێری و ئازاری جەستەیی و ڕووحـی دابوو ئەو دادگایە بێ ئەوەی کە بسلمێنێ هاوڕێ زەندی تاوانبارە ئەوی بە حوکـمی ناڕەوای لە سێدارەدان مەحکووم کرد ئەوە لە کاتێکدا بوو کـە لە کاتی دەرکردنی ئەو حوکمە خـۆی لە دادگا نەبوو!!

یەک لە خزمانی هاوڕێ مەهدی کە سەرەتای ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی چاوی بە مەهدی کەوتبوو ڕۆژەکانی کۆتایی ئاوا باس دەکـرد:

[لە ڕۆژەکانی کۆتایی مانگی جۆزەردان ساڵی ۱۳٦۰ی هەتاوی ڕۆژانی هەینی کاتی چاوپێکەوتنی ئێمە لەگەڵ بەندکراوان بوو، پاش چاوپێکەوتنی من لەگەڵ مەهدی کە نێوانمانێش تۆڕێکی ئاسن بوو، مەهدی بـۆی باس کردم کە کاتێک لە حەوشەی دادگای شۆڕش تێپەڕی پاسدارێکی زل بە ڕوخسارێکی دزێو لە لای چەپی شوێنی چاوەدێری ڕاوەستاوە کە ناوبراو ئەندامی بەڕێـوە بەری لە سێدارە دانە و بەڵێن وایە کە ئیعدامی چەند کەس لەو ڕۆژانە بەڕێـوە بچێ کە من و “خوسرەو مائی” بەشێکین لەو کەسانە کە بەڵێن دراوە لە سێدار بدرێن، شەوی پێشوو من وەسییەت نامەیەکم نووسیوە کە لە ناو باڵنجەکەم دا شاردومەتەوە کاتێک لە سێدارەیان دام بیـرت نەچێ ئەگەر کەل‌وپەلەکەی منیان دانـەوە وەسییەت نامەی من لە ناو بالنجەکەم دایە، ترسم لێ نیشت و بە دڵەڕاوکەی ئەوەی کە مەهدی لە سێدارە دەدەن بەرەو ماڵ هاتمەوە، ئێستا یەک حەوتوو لە چاوپێکەوتنی من لەگەڵ مەهدی تێپەڕ نەببوو کە هەواڵمان پێ گەیشت کە خوسرو مائی وێـڕای پۆلێک بەندکراوی سیاسی ئیعدام کـراون بەڵام ناوی مەهـدی لەگەڵ ئەو پۆلە نەبوو، وێـڕای ئەوەی کە خەمبار بووم بە هـۆی ئەوەی کە ئەو چەند کەسە ئیعدام کراون دڵـخۆشیش بووم کە مەهدی ئیعدام نەکراوە و هـیوام بۆ زیندوو بۆوە کە مەهدی لە سێدارە نادرێ بەڵام، ئەو دڵـخۆشی و هیوایە زۆری نەخایاند و مەهدی لە بەرەبەیانی ڕۆژی ۲۰ی خەرمانانی ساڵی ۱۳٦۰ بێ ئەوەی کە ئیزنی بدەن لە کـۆتاساتەکانی ژیانـی چاوی بە دایـک و خوشکەکانی بکەوێ، دەیبەن بە مۆڵگەی “شەهرام فەر” ناوەندی ئێستای هەواڵگری سوپای پاسداران، هەر لەو ڕۆژەدا بنەماڵەی هاوڕێ زەندی لە کاتێک دا هیواێەک لە دڵێیان دا هەبوو کە مەهدی لە سێدارە نەدراوە بـۆ چاو پێکەوتنی ڕێ کەوتن بۆ “مۆڵگەی شەهرام فەر” بەڵام بە جـێی ئەوەی کە چاویان بە مەهدی بـکەوێ، کەل و پەل و جانتای مەهدیان وەرگرتەوە …]

نەمر مەهدی لە وەسیەتنامەکەی خۆیاندا ئاوا دەنووسێ:

تووک و شەرم لە ئێمپێریالیزمی دوژمنی گەلانی جیهان

دایە گیان تۆ دەبێ ئەوە قەبوڵ بکەی کە من تەنیا کوڕی تۆ نەبووم هیچکاتیش خۆم لە خەڵک بە جیا نەزانیوە بۆیە گشت دایکەکان بە

دایکی خۆم و منداڵەکانیشیان بە خوشک و برای خۆم دەزانم. دەمهەوێ ئەوەت پێ بڵێم کە ئەوە بە تەنیا تۆ نی کە بۆم تازیەباری بەڵکوو، ئەوە گشت گەلانی زەحمەتکێش و ئەو دایکەکانەی من کە منداڵەکانیان لە دەست دەدەن، بۆم خەمبار دەبن بەڵام ئەوەی جێی ڕامانە ئەوەیە کە خوێنە کە نەمامی ئازادی پێدەگەیێنێ و ڕۆژێک دێ کە گەلان بەرەکەی چەشنی میوەیەکی تازە گەییو لە باغێک یا گوڵێک کە بە درێژایی ساڵێک چاویان تێ بڕیوە دەچنن و سوودی لێ دەبینن. کار لە پیاوان دەقەومێ، دەبێ بەهێز و بە توانا بن. چەشنی کوێستانەکانی گەلم کە بە توندی خەمەکانی خۆی فەرامۆش دەکات و ئاسایی دەبنەوە. دەزانم کە ماوەیەک بۆتان دژوارە. من ئەندامی هیچ گروه و دار و دەستەیەک نەبووم. ڕينگە ئەو ڕاستییە ئەونەی کەسانی تر نەینووسن بەڵام بۆ ئەو کەسانەی کە من دەناسن …. دۆستە. دایە گیان من پێوەندیم بە هیچ حیزبێکەوە نەبووە. بەڵام لە بیرت نەچێت کە من لەبەر ڕێکخستن یان بزووتنەوەیەک لە سێدارە نادەن ، بەڵکو دەیانهەوێت تەنیا لەبەر هیچ و لەبەر ئەوەی خۆم و مافەکانی خۆم باش دەناسم لە سێدارەم دەدەن، ئەوەش بۆ من جێێ شانازییە . بەوەی لەخۆباییم کە ئەوان لە من دەترسن و ئەو ڕقە ئەوەندە توندە کە ئەوان لەناوچوونی منیان دەوێت، بەڵام ئەو کوێرانە دەبوو بیانزانیایە کە هیچ شەهیدێک لەبیر ناکرێت و خۆشەویستیی لە دڵی گەلدا زیاتر دەبێ.

wesiyetname mehdi zandi
وەسیەتنامەی نەمر مەهدی زەندی

نووسینی بەڕێز: مینوو هومەیلی
سپاس بۆ پەیجی: جاودانەهای سنندج