Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

نەمران، پڕۆژەیەک بۆ بەڵگەمەند کردنی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان

ڕادیۆ زەمانە کە ڕادیۆیەکی بێلایەن و سەربەخۆیە و بە زمانی فارسی بەرنامەکانی بڵاو دەکرێتەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوودا کاتژمێرێک بەرنامەکانی خۆی تەرخان کرد بۆ ناوەرۆک و کار و چالاکییەکانی ناوەندی نەمران و وتووێژێکی دەگەڵ نوێنەری ئەو ناوەندە پێکهێنا و تێیدا گەنگەشەی دەستکەوت و پلانەکانی داهاتووی ئەو ناوەندەیان کرد. ئەو ڕادیۆیە لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیاندا ئاوا دەنووسن:   

 زیاتر لە چوار دەیە لە تەمەنی کۆماری ئیسلامی ئێران تێدەپەڕێ و لە درێژەی ئەو ماوەیەدا کۆماری ئیسلامی ئێران بە دڕەندانەترین شێوە خەڵکی کوردستانی قەڵاچۆو کردووە و کوردی بە شێواز گەلی جۆراوجۆر زیندانی و لەسێدارە و تیرباران کردووە.

لەو دوییانەدا پڕۆژەیەک بە ناوی «نەمران» بە مەبەستی بەڵگەمەند کردنی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و کۆکردنەوەی بەڵگە لە سەر تیرباران کراوان و لەسێدارە دراوانی کورد لە لایەن کۆمەڵێک کەسایەتی لە ئەندامانی بنەماڵەی نەمران و رۆژنامەوانان و چالاکانی مافی مرۆڤ دامەزراوە و دەستی بە چالاکی کردووە. 

«ناوەندی نەمران» بۆ کۆکردنەوەی بەڵگە وزانیاریی لەسەر لەسێدارەدراوان، تیرەباران کراوان و برزکراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئاکامدا تێدەکۆشێ دۆسییەی قانونی بە دژی تاونباران و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە دادگاکانی نێونەتەوەیی، بێلایەن وسەربەخۆی مافەکانی مرۆڤ تۆمار و وەگەڕی بخات. 

ڕادیۆ زەمانە بۆ زیاتر ناسینی «ناوەندی نەمران» لە گەڵ دیاکۆ موردای، ڕۆژنامەوان و چالاکی مافی مرۆڤ و یەکێک لە بەڕێوبەرانی ئەو ناوەندە وتووێژێکی ساز داوە. فەرموون بۆ بیستنی وتووێژەکە.