Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دەستبەسەرکردنی کوردستانیان درێژەی تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە

لە ماوەی ئەو چەند رۆژەی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی ئێران شەپۆلێکی نوێی لە دەستبەسەرکردنی لاوانی کوردستانی وەڕێ خستووە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکارێوە بە شێوەیەکی دڕندانە و بە ڕق و قینێکی دووژمنکارانە کوردستانیانی دەستبەسەر کردووە و بە دڕندانەترین شێوە ئەشکەنجەی کردوون و کۆمەڵێکی بێ سنووری ئێعدام کردوون. هەر کاتێک ئەو دەسەڵاتە گڵۆڵەی دەکەوێتە لێژی و خڕوقاتەکانی نێوخۆی لێ ئاشکرا دەبێ، کێشەی نێوخۆیی دەسەڵاتیان بەرینتر دەبێتەوە. هەر کاتێک خەڵکی وڵات دەنگی ناڕەزایی بەرانبەر ئەو دەسەڵاتە دەردەبڕن، کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چاوترسێن کردنی ناڕازیان، هەڵمەتی دەستبەسەرکردنی لاوانی کوردستان دەست‌پێدەکا. ئەو هەڵمەتەی ئەو چەند رۆژەی ڕابووردووشی دڕێژەپێدانی هەر هەمان سیاسەتی ٤٢ ساڵەیەتی.

لە کاتێکدا پەتای کۆرۆنا داوێنی خەڵکی ئێرانی بە گشتی و خەڵکی کوردستانی بە تایبەتی گرتووە. ڕێژەی گێانبەختکردووانی ئەو پەتایە لە کوردستان زۆر لە سەرێیە و لە کاتێکدا بێکاری و نەبوونی سەرچاوەی دابینکردنی بژیوی ژیان گەیشتۆتە ئەوپەڕی خۆی، لە کاتێکدا ٤٢ ساڵە ئەو دەسەڵاتە هەموو دەنگێکی ناڕازی بەر لەوەیکە لە قوڕگ بێتە دەرێ خنکاندوویەتی، ئەو پرسیارە دێتە پێشێ کە کۆماری ئیسلامی چ مەبەستێکی لەو هەڵمەتەی ئەو چەند رۆژەی دووایی هەیە؟

ناوەندی نەمران دەستبەسەرکردنی خەڵکی کوردستان بە تووندی مەحکووم دەکا و داوا لە هەموو خەڵکی ئازادیخۆاز دەکا لە بەرانبەر ئەو دووژمنکارییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران بێدەنگ نەبن و هەموو هەوڵێکی جیددی بۆ ئازادکردنی کوردستانیان وەرێخەن و نەهێڵن کوردستان و خەڵکی کوردستان ببنە ئامرازی تۆقاندنی خەڵکانی ناڕازی. دووژمنکارێکانی کۆماری ئیسلامی بەرانبەر بە خەڵکی کوردستان دەبێ کۆتایی پێبێ.

ناوەندی نەمران