Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

گەڕانەوە بە بەرگێکی نوێ

خوێنەرانی ھێژا!


پێشوازی گەرمی ئێوە لە کاری ماڵپەڕەکەمان و جێکردنەوەی لە دڵی خوێنەرانیدا ئێمەی هاندا بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی بەپێزتر و قایمتر. وەک ئاگادارن لە ماوەی پێشوودا بە هۆی نوێ کردنەوەی ماڵپەڕەکەمان، بە قەوارەیەکی مۆدێرنتر و بە شێوازێکی نوێتر کار و چالاکیەکانمان وێستابوو.  

ئێستاکەش بە خۆشییەوە ڕایدەگەیێنین کە ماڵپەڕەکەمان نوێ کراوەتەوە و ناوی گۆڕدراوە بە «ناوەندی نەمران».

جێگای دڵخۆشییە کە لەو ماوە کورتەدا ناوەندی نەمران بە هاوکاری و پاڵپشتی بنەماڵەی نەمران لە دەرەوەی وڵات توانیویەتی ببێتە هۆی ڕزامەندی ئێوە خوێنەرانی هێژا و لە ناوەندە جۆراوجۆرەکانی مافەکانی مرۆڤ و ڕاگەیاندنەکانی گشتی ببێتە سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو و کەلکی لێ وەربگیرێت.

بێ گومان ئەو متمانە و باوەڕ پێکردنە، ورەمان پێدەبەخشێ تا هەنگاوەکانی داهاتوومان سەقامگیرتر و بەردەوامتر هەڵگرین و ماندوونەناسانە لە پێناو کۆکردنەوە و بەڵگەمەندکردنی لەسێدارەدراوان ە تیربارانکراوانی رۆژهەڵاتی کوردستان و لە ئاکامدا هەوڵبدەین بۆ ئەوەی ئەو بەڵگانە پێشکێش بە دادگایەکی دادپەروەر و بێ لایەن بکەین.

ئەوە ڕاستییەکی حاشا هەڵنەگرە ئەگەر بنەماڵەی خۆشەویستی نەمران بەرەوپیری داخوازیەکانی ناوەند نەهاتبان و یاریدەدەرمان نەبان، نەماندەتوانی ئەو ڕێگا دوور و درێژە بە تەنیا ببڕین.

ناوەندی نەمران دەستی هاوکاری گشت لایەکتان بە گەرمی دەگوشێ و داواکارین بێبەشمان مەکەن لە هەر چەشنە بابەت، زانیاری و بەڵگە لەمەڕ ئێعدام کراوانی کوردستان.

لەگەڵ ڕێز و خۆشەویستیمان

دەستەی بەڕێوبەرایەتی ناوەندی نەمران

٢٠\٠١\٢٠٢١