کاک جەمیل نەوەڕە بە شێوەیەکی زانستیانە لاپەڕە لەسەر تاوانێکی حاشاھەڵنەگری کۆماری ئیسلامی ئێران ھەڵدەداتەوە. کاک جەمیل بە لێکوڵینەوەیەکی بەڵگەیی وەک شایەدحاڵ ئێعدامی ١١ لاویی سنەیی بەڵگەمەند کردووە. بەڕێزیان وەک لە کتێبەکەیدا باسی کردووە، ئەویش بە ھەڵکەوت وەک بەشێکی زۆر لە لاوانی ئەوکات دەسگیر دەکرێ. لێکوڵینەوەی بەرێز جەمیل نەوەڕە سەرچاوەیەکی گرینگە بۆ ئەوەی لەو تاوانەی کۆماری ئیسلامی ئێران، باشتر تێگەیشتنمان ھەبێ.