لە ژێر ئەو خاکە بە دەیان قارەمانی کورد نێژراون کە بەدەستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی١٣٥٩ ڕا تا ساڵی ١٣٦٧ لە سێدارەی داون و لە “قوڕوە” و ڕێک لەو شوێنە کە وێرانیان کردووە، نێشتراون. ئەوە پێشان دەدات کە کۆماری ئیسلامی ڕەچاوی هیچ چەشنە ڕەوشتێکی ئینسانی، ئەخلاقی و تەنانەت شەرعیی کە خۆیان شانازیی پێدەکەن نین و بێڕێزی بە مردوو دەکەن و لە گۆڕەکانیان دەترسن و دەیانسڕنەوە. ئەو چەشنە پاکتاوکردنە دەوڵەتییە لە لایان ڕێکخراوەکانی داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ ناوی بۆ دانراوە و بە ( پاکتاوکردنی بەغەرەزانە / ناپدید سازی قهری / Forced disappearance) پێناسە دەکرێ. ماڵپەڕی نەمران تا ئێستا توانیوێتی ناوی بەشێک لەو قارەمانە نەمرانە کە لەو شوێنە نێژراون ئاشکارایان بکات: 1. شۆعلە ئیبراهیمی ئایچی 2. سەعادەت کەریمیان 3. وەحیدە وەحیدی 4. فاتمە جەمشیدی 5. مەهین عەبدوڵازادە 6. کولسوم حوسەینی 7. مەنسور محەممەدی 8. بارزان فەتحوڵڵا نیژاد 9. محەممەد حاجی محەممەد 10. محەممەد کەریمی 11. خالید حەلیمی 12. عەتەئوڵا مینایی 13. لالە ئیبراهیم 14. جەماڵ …؟