Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بەشداری وتەبێژی ناوەندی نەمران لە پانێلێ ڕوانگەی ڕادیۆ ئامریکا.

بڕیار وایە لە مانگی ڕێبەندانی ئەمساڵ دادگایەکی نێونەتەوەیی خەڵکیی لە شاری لاهە پێک بێت لە دژی دەسەڵاتدارانی ئێران بە تاوانی کوشتاری بێڕەحمانەی خۆپێشاندەرانی ئەو وڵاتە کە پارەکە کردیان. وەک باس دەکرێ ئەو دادگایە بۆ ماوەی سێ ڕۆژان درێژە دەخایێنێت.
ئەو دیبەیتە ناوی “روانگە”یە و یەک لە ناسرواترین بەرنامەکانی ڕادیۆییە لە سەر ئاستی کوردستان کە لە #ڕادیۆدەنگیئامریکا بڵاو دەبێتەوە و تێیدا مژارە ڕامیاری و هەستیارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دێنێتە بەر باس و لێکۆڵینەوە کە، ڕۆژنامەوان کاک سەلاح پیرۆتی بەڕێوەی دەبات. میوانانی ئەو بەرنامەیە بەڕێزان دوکتور حوسێن ئەحمەدی نیاز وەک مافناس و دوکتور بێهروز شوجاعی‌ وەک نوێنەری کوردیستان تریبوناڵ و کاک یۆنس بلوری وتەبێژی فەرمیی #ماڵپەڕینەمران و چالاکی مافی مرۆڤ بوون.
مژاری بەرنامەکە لەسەر هەنگاوە کردەوەییەکان بوو لەمەڕ سازکردنی ئەو دادگایە و هەروەها پێویستی وەها دادگایەک، تایبەت بۆ تاوانەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستاندا .
لەو دیمانەیەدا کۆمەڵێک زانیاری تازە و پێشنیار و تێبینی باس کرانە

سەرنجتان بۆ بینینی ئەو بەرنامەیە ڕادەکێشین.

بەشی یەکەم
بەشی دووهەم