Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

چاوپێکەوتنی وتەبێژی ماڵپەڕی نەمران دەگەڵ ڕادیۆ RKT

ڕادیۆ RKT ڕادیۆیەکی لۆکاڵییە کە پەخشەکانی لەسەر شەپۆلی FM لە سنووری پێتەختی وڵاتی سۆئێد پەخش و بڵاو دەکرێتەوە و هاوکات پەخشی ڕاستەوخۆی ئەو ڕادیۆیە لەسەر سۆسیالمێدیاش بە دەنگ و ڕەنگ دەبینرێت و دەبیسرێت. ڕووداوەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتی لەو ڕادیۆیە گرینگییان پێ دەدرێ.

لە ڕۆژی یەکشەممۆ ڕێکەوتی ٢٢ی نۆڤامبری ٢٠٢٠ کاتژمێر ٥ی ئێوارە ئەم ڕادیۆیە میواندارێتی لە ڕێزدار یۆنس بلوری وتەبێژی ماڵپەڕی نەمران کرد و تێیدا تیشک خرایە سەر کار و چالاکییەکانی ماڵپەڕی نەمران و کاک یۆنس بلوری وەڵام ئەو پریسارە کەڵەکەبووانەی دانەوە کە لەلایان پێشکەشکاری بەرنامەکە لێیان کرا.

بە پێویستی دەزانین کە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستە تەواوی کارگێڕانی ڕایۆ RKT بکەین کە کاتیان بۆ نوێنەری ماڵپەڕی نەمران دانا و ئاوڕیان لە کار و چالاکییەکانی ئەو ماڵپەڕە دایەوە.
هیوای سەرکەوتنی هەرچی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

دەستەی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی نەمران

سەرنجتان بۆ ئەم دیمانەیە ڕادەکێشین:

بەشی یەکەم
بەشی دووهەم