Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

میواندارێتی کردنی “ڕادیۆ ئاشتی” لە نوێنەرانی ماڵپەڕی نەمران

ڕادیۆ ئاشتی ڕادیۆیەکی لۆکاڵی و سەربەخۆیە کە لەلایان کۆمەڵەی کولتووری و بەڕێز “حاجی کاردۆخی” شارۆمەندێکی خەڵکی باکووری کوردستانە، بەڕێوە دەچێ.  پەخشی ڕاستەوخۆی ئەو ڕادیۆیە لەسەر هێڵی یۆتیوب، تویتێر و فەیسبووک بە دەنگ و ڕەنگ بڵاو دەکرێتەوە. بەرنامەکانی ئەو ڕادیۆیە لە گشت جیهان و لە هەر چوارپارچەی کوردستان بیسەر و بینەری هەیە و مژارەکانی پەیوەست بە هەموو کوردستان تێیدا تاووتوێ دەکرێ و میوانی جۆراوجۆر بانگهێشتی بەرنامەکان دەکرێن.

پێشکەشکاری بەشی زاراوەی سۆرانی بەڕێز کاک ئاسۆ موکریانی‌یە کە لە بواری مێدیاییەوە خاوەن ئەزمونێکی باشن و بەرنامەکەی شێوازێکی ڕەنگاوڕەنگی هەیە و هەوڵدەدات مژاری جۆراوجۆر بێنێتە بەرباس و دەگەڵ میوانەکانی گەنگەشەی بکات.

لە ڕۆژی پێنجشەممۆ ڕێکەوتی ١٧ی سێپتامبری ٢٠٢٠ کاتژمێر ٢٠:٣٠ بەرنامەی ڕادیۆ ئاشتی تەرخان کرابوو بۆ پرسی ڕۆژهەڵات و بەتایبەت بۆ هەڵدانەوەی قەرتماغەی ئەو برینانەی کە لە مانگی سێپتامبری هەرساڵ دا لەلایان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەر ئەو بەشە لە گەلەکەمان هێناوە، بەتایبەت شەپۆلی لەسێدارەدانی ڕۆڵەکانی کورد و موشەکبارانی هێزە کوردییەکان و یادکردنەوەی تێڕۆڕی ناجوامێرانەی دوکتور سادق شەڕەفکەندی و هاوڕێیانی.

لەو بەرنامەیەدا بەڕێزان دوکتور ناسر سەید ئەحمەدی (پزیشک)، سەلاح سوڵتانپەنا (نووسەر)، یۆنس بلوری (وتەبێژی ماڵپەڕی نەمران) و وریا ماملێ (ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی نەمران) لە بەرنامەکەدا بەشدار بوون.

لەو بەرنامەیەدا کۆمەڵێک باس لەلایان میوانان و پێشکەشکاری بەرنامەکە گەنگەشە کران کە ئێمە لێرە تەنیا ئەو بەشە کە پەیوەستە بە ماڵپەڕی نەمران پێشکەش بە ئێوە میوانانی هێژا دەکەین.

بە پێویستی دەزانین کە سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستە تەواوی کارگێڕانی ڕایۆ ئاشتی بکەین کە کاتیان بۆ نوێنەرانی ماڵپەڕی نەمران دانا و تیشکیان خستە سەر کار و چالاکییەکانی ئەو ماڵپەڕە. هیوای سەرکەوتنی هەرچی زیاتریان بۆ بە ئاوات دەخوازین.

دەستەی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی نەمران


بەشی یەکەم
بەشی دووهەم
بەشی سێهەم