Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

بەسەرهاتی سڕینەوە و پاکتاوکردنی بنەماڵەیەک لەلایان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

پاکتاوکردنی دەیان بنەماڵە بگرە، گوند و شار و نەتەوەکان خوو و خدەی ئەو حکومەتە دیکتاتۆڕییانەیە کە بۆ مانەوەیان لە لوتکەی دەستەڵاتدا دەیکەن تا بەڵکوو ماوەیەک زیاتر بژین. لە هەرچوارپارچە کوردستان بە دەیان نمونەی وەک هەڵەبجە، ئەنفال، کۆمەڵکوژکردنەکانی دۆڵی زیلان، دێرسیم، قاڕنێ، قەڵاتان و هتد ڕوویانداوە. هەرکام لەو تاوانانە لێکەوتەو و بەسەرهاتی خۆیان هەیە. لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە دەیان بنەماڵە هەن کە حکومەتی ئیسلامی ئێران بە ئانقەست هەوڵی لەناوبردنی داون و دەدات. بۆ ئەوان کێشە نییە کە ئەو بنەماڵانە بکوژرێن یان لە چاڵەڕەشەکاندا بڕزێن یان دەرکرێن لە شار و زێدی خۆیان، بۆ ئەوان گرینگە کە لەبەرچاوان لاچن.
لەو فیلمەی ژێرەوە کە دەیبینن یای “گەلاوێژ حەیدەری” قسان دەکات. ئەو بەسەرهاتە کە بەسەر ئەم یایە کوردەدا هاتووە دڵی مرۆڤایەتی دێنێتە ئێش. مێرد، برا، خوشک، دایک، باب، خزم، کێ و کێی کەوتوونە بەر ڕقی نامرۆڤانەی کۆماری ئیسلامی و بە شێوەی جۆراوجۆر ئەو بنەماڵەیەی توونا کردووە.
گەر توانات هەیە گوێ بگری لەو بەسەرهاتانە، ئەوە دڵنیاین کە ئێوەش کۆماری ئیسلامی پێوەی داون و کەرامەت و مرۆڤایەتی خۆی پێشان داون، گەر تواناشتان نەبوو بیبینن، دەزانین کە قوربانییەکی تاوانە نامرۆڤانەکەی ئەو حکومەتەن.
خوشکە گەلاوێژ ئەو شەهیدە زیندوویەیە کە لە بەرانبەر ورە و خۆڕاگرییان، گشت ئێران سەهلە مرۆڤایەتی دەبێ کڕۆشی بۆ بکات.