ئه‌ورۆ ١٧ی خه‌رمانان، دوو ساڵ به‌سه‌ر ئێعدامكردنی سێ تێكۆشه‌ری كورد زانیار مورادی، ڕامین حوسێن په‌ناهی و لوقمان مورادیدا تێپه‌ڕ ده‌بێ.
هاوکات لە هەمان ڕۆژدا ئەو ڕژێمە بە موشەک پەلاماری بنکەکانی حیزبی دیموکڕاتەکانی دا لە شاری کۆیە لە باشووری کوردستان و کۆمەڵێک خەباتکاریی کوردی تێڕۆڕ کرد.
كۆماری ئیسلامی ئێران بەو تاوانانەی کە لە ١٧ی خەمانان کردی، جارێكی‌تر سه‌لماندی كه به ته‌وای مانا، دژی هه‌موو یاسا و ریسایهكی نێونه‌ته‌وه‌ییه و هه‌ر هه‌مان پرۆژه‌ی تۆقاندن و تاوان كه له‌سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتیدا دایسه‌پاند جێ به جێ ده‌كا.
ئێعدامكردنی ئه‌و سێ نه‌مره به تاوانی هاوكاری چه‌كداری له‌گه‌ڵ هێزه دژبه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران و چالاكی چه‌كداری له ناوخۆی وڵات‌دا ئیجرا كراوه. ئه‌و سێ نه‌مره هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌یان ره‌د كردبۆوه و دادگای فه‌رمایشی كۆماری ئیسلامی ئێران هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك كه بتوانێ ئه‌و تاوانه بێ بنه‌مایانه بسه‌لمێنێ له به‌رده‌ستیدا نه‌بوو.
حوكمی ئێعدامی ئه‌و نه‌مرانه لە دوای ماوه‌یەکی دوورودرێژ کە له زیندانی تاكه كه‌سی مانەوە و ئه‌شكه‌نجه و ئازاری نامرۆیانه دەکردن، به‌رێوه چوو.
زانیار مورادی( له دایكبووی ساڵی ١٣٦٥ هه‌تاوی ١٩٨٧ زائینی) و لوقمان مورادی(له دایكبووی ١٣٦٥ هه‌تاوی ١٩٨٧ زائینی) له ساڵی ١٣٨٧(٢٠٠٩) به تاوانی كوشتنی كوڕی ئیمام جومعه‌ی مه‌ریوان ده‌ستبه‌سه‌ر كران. له ماوه‌ی زیندانی ئه‌و دوو نه‌مره به سەدان جار و بەدوور لە هەستی مرۆیانه ئه‌شكه‌نجه كراون و هه‌وڵی ئه‌وه دراوه دان به تاوانیهكانیان دابێنن. ئه‌و نه‌مرانه به‌و په‌ڕی خۆڕاگری خه‌ونی دزێوی كۆماری ئیسلامی ئێرانیان پووچه‌ڵ كرده‌وه.
رامین حوسێن په‌نایی (له دایكبووی ساڵی ١٣٧٣ هه‌تاوی ١٩٩٥ی زائینی) ساڵی ١٣٩٧ له شاری سنه ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و تاوانی شه‌ری چه‌كداری له‌گه‌ڵ پاسدارانی كۆماری ئیسلامی درایه پاڵ. ڕامین و پارێزەرەکەی له هه‌موو پرۆسه‌ی دادگاییدا ئه‌و تاوانانه‌یان به‌رپه‌رچ داوه‌ته‌وه و به ناڕاستیان له قهڵەم داوه.
زانیار مورادی، رامین حوسێن په‌نایی و لوقمان مورادی له كاتێكدا ئیعدامكران كه به‌شێكی زۆر له رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان به‌رانبه‌ر به‌و حوكمه قێزه‌ونه ده‌ربڕیبوو.
ماڵپه‌ڕی نه‌مران یادی ئه‌و نه‌مرانه به زیندوو ڕاده‌گرێ و تاوانی ئێعدامكردنی ئه‌و نه‌مرانه و هه‌موو ئه‌و نه‌مرانه‌ی له ماوه‌ی ده‌سته‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا له سێداره دراون مه‌حكووم ده‌كا. له‌و باوه‌ڕه‌ش داین كه ته‌نیا كاری ژیرانه‌ی هاوبه‌ش ده‌تووانێ پێش به دڕه‌نده‌یی كۆماری ئیسلامی ئێران بگرێ.