لە ژێر ئەو خاکە کە لە فیلمەکەدا دەردەکەوێ، بە دەیان قارەمانی کورد نێژراون کە بەدەستی پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ١٣٥٩ ڕا تا ساڵی ١٣٦٧ لە سێدارەی داون و لە “قوڕوە” و ڕێک لەو شوێنە کە وێرانیان کردووە، شاردوویانەوە. ئەو فیلمە پێشان دەدات کە کۆماری ئیسلامی ڕەچاوی هیچ چەشنە ڕەوشتێکی ئینسانی، ئەخلاقی و تەنانەت شەرعیی کە خۆیان شانازیی پێدەکەن نین و بێڕێزی بە مردوو دەکەن و لە گۆڕەکانیان دەترسن و دەیانسڕنەوە. ئەو چەشنە پاکتاوکردنە دەوڵەتییە لە لایان ڕێکخراوەکانی داکۆکیکردن لە مافی مرۆڤ ناوی بۆ دانراوە و بە ( پاکتاوکردنی بەغەرەزانە / ناپدید سازی قهری / Forced disappearance) پێناسە دەکرێ.
ماڵپەڕی نەمران تا ئێستا توانیوێتی ناوی بەشێک لەو قارەمانە نەمرانە کە لەو شوێنە نێژراون ئاشکارایان بکات:
- شۆعلە ئیبراهیمی ئایچی
- سەعادەت کەریمیان
- وەحیدە وەحیدی
- فاتمە جەمشیدی
- مەهین عەبدوڵازادە
- کولسوم حوسەینی
- مەنسور محەممەدی
- بارزان فەتحوڵڵا نیژاد
- محەممەد حاجی محەممەد
- محەممەد کەریمی
- خالید حەلیمی
- عەتەئوڵا مینایی
- لالە ئیبراهیم
- جەماڵ …؟
ماڵپەڕی نەمران بەردەوام کار لەسەر کۆکردنەوەی گشت زانیارییەکانی پەیوەست بەو نەمرانە دەکات و بۆ ئاڕشیو کردن و بەڵگەمەندکرنیان بێوچال لە تێکۆشای داین چوون، دەزانین کۆماری ئیسلامی تەنانەت ڕەحم بە گۆڕەکانیش ناکات و درەنگ یا زوو هەموو گڵکۆی ئەو نەمرانە لە سەرانسۆی ئێران و کوردستان خاپوور دەکات و ئاسەواریان لێ ناهێڵێتەوە.
دەستەی بەڕێوبەریی ماڵپەڕی نەمران
05-09-2020