Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

چاوپێکەوتنێکی نوێنەرانی ماڵپەڕی نەمران دەگەڵ Aryen TV

بە تێپەڕاندنی ٤١ ساڵ لە تەمەنی پڕ لە خوێنڕشتن و کاولکاری کۆماری ئیسلامی ئێران، بێپسانەوە دەستی تاوانی ئەو ڕژێمە  دژ بە گەلی کورد و مرۆڤایەتی نەوەستاوە و بە درووستکردنی  برینی تازە وادەزانێ دەتوانێ برینە کۆنەکانمان لەبیر بباتەوە، بێئاگا لەوە کە وەچە دوای وەچەی کورد ئەو تاوانانە لەبیر ناکات و دەیانکاتە پەیژەیەکی سەرکەوتن و تۆماری دەکات بۆ داهاتووی گەلەکەی تا ئەزموونی لێوەرگرن و وانەی لێ فێر بن. ڕاستە هێز و توانای کورد بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەوپەڕی شپرزەیی و پەرتەوازەیی دایە بەڵام، بە خۆشییەوە بە هەراو هەن ئەو کوردانەی لە دامەزراندنی دەزگا و ناوەندە جۆراوجۆرەکان، تەنانەت بە تاک و تەراش، بێدەنگ نابن لە ئاست ئەو ڕۆژە ڕەش و تووشانەی کە بەسەر میللەتەکەیان دێت و هاتووە.

بەختەوەرانە لە ماوەی کەمتر لە سێ مانگ کە لە دەستپێکی کار کردنی ماڵپەڕی نەمران تێپەڕ دەبی، کار و چالاکییەکانی ئەو ماڵپەڕە بە شێوەیەکی بەربڵاو کەوتۆتە بەر سەرنجی تیژ و چاوی زیتی مێدیاکاران و دڵسۆزانی کورد. بەو پێی گەورەییان نواندووە و تیشک داوێنە سەر ئەو ئەرکانەی کە ئەو ماڵەپەڕە وەئەستۆی گرتووە.

ئەمجارەیان کاناڵی تێلێڤیزیۆنی (ئاریەن/Aryen TV) بە میواندارێتی پێشکەشکاری بەتوانا یای نەجیبە مەحمود، بەرنامەی (بێژا)ی کردە ساباتێک بۆ گەنگەشەکردنی ئەو پرسانە کە ماڵپەڕی نەمران پێی هەڵستاوە. هەروەها شرۆڤەکردن و هێنانە باسی ئەو تاوانانەی ڕژێم کە لە ماوەی ئەو ٤١ ساڵەی تەمەنیدا بەسەر کوردی هێناوە و لێکەوتەکان و هەڵسەنگاندنی.

لەو بەرنامەیەدا کاک یۆنس بلوری وەک وتەبێژی فەرمی ئەو ماڵپەڕە و وریا ماملێ وەک ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری ماڵپەڕی نەمران بەشدار بوون و وەڵامی پرسیارە گرینگ و بەپێزەکانی ئەم پێشکەشکارە ژیرەیان دایەوە.

ئێمە لە ماڵپەڕی نەمرانەوە ئەوپەڕی سپاس و پێزانینی خۆمان ئاڕاستەی ئەم تێڤێیە و هەموو ئەو بەڕێزانەی زەحمەتیان کێشا تا ئەو بەرنامەیە ئامادە بکرێت دەکەین و هیوا دەخوازین لە ئەرکە پیرۆز و نیشتیمانییەکانیاندا سەرکەوتوو بن.

بە سپاسەوە

دەستەی بەڕێوبەرایەتی ماڵپەری نەمران

کەرەمکەن و بینەری بەرنامەی (بێژا) بن.

بەشی یەکەم

بەشی دووهەم

بەشی سێهەم

بەشی چوارەم

بەشی پێنجەم