Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

چل و یەکەمین ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی ٢٠ کەس لە سەقزی خوێناوی – نووسینی و لێکۆڵینەوەی تالیب یۆسفی

نووسینی: تالیب یۆسفی
ئه مرۆ ٦ی خەرمانان ٤١ ـەمین ساڵرۆژی ئێعدامی ٢٠ کەس لە خەڵکی بێ تاوانی شاری سەقزه ٤١ ساڵ لەوەپێش لە ڕۆژی ٦ی خەرمانانی ١٣٥٨ هەتاوی دوای چەندین ڕۆژ خۆڕاگری بێ وێنه لە بەرانبەر پەلاماری بەربڵاوی سوپای جەهل و تاریکی لە زەوی و ئاسمانەوە و وەشاندنی زەبری گورچکبڕ لە سوپای فاشیستی ئیسلامی سەرئەنجام ڕژێم به کەڵک وەرگرتن لە فرۆکە، کۆپتەر، تانک، تۆپ وهێزی پشتیوانی ئاسمانی هەوابوردی شیراز و پشتگیری سوپا وهێزی لەشکری کرماشان و پادگانی سنه و تیپی سوپای سەقزتوانی لەژێر ئاگری چەکی بەرگریکارانی شاردا، خۆی بگەیەنێته بنکە و پادگانی سەقز.

لەم خۆڕاگرییەدا بە وتەی یەکێک لە پلەدارانی هێزی ئاسمانی شیراز لە کۆی هێزەکەیان کە بە سێ کۆپتەری “شنۆک” لە بەناو فڕۆکەخانەی سەقزدایانبەزاندبوو تەنیا ١٤ کەس به شارزایی ئەو کە بەڕەچەڵەک خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی دەوری سەقزبوو لە ڕێگای قەوخەوە و لە چەمەی ناو شارەوە خۆیان دەرباز کردبوو و گەیشتبوونە پادگانی شار، هێزی داگیرکەری ئەرتەش و سوپای پاسدارانی ڕژێمیش زەربەی قورسی بەرکەوت فەرماندەی  تیپی سەقز فرشاهی و سەدان بکرێگیروا بە دەست هێزی بەرگری شار کوژران.

خەڵخالی رۆژی ئێعدامی ئەم بیست کەسە بە هەواڵنێری رۆژنامەی ئیتلاعات دەڵێ ١٠٠ بریندارمان هەیە، لە ناو ئیعدامکراواندا ١٠ کەسیان پلەداری خودی ڕژێم بوون کە بۆ پشودان گەڕابوونەوە ناو شار و بەهۆی شەڕەکە و گەمارۆی  پادگانەوە نەیانتوانیبوو بگرێنەوە بنکەی سەربازی و کاتێک دوای داگیرکردنی شار دەگەرێنەوە بۆ پێگەی سەربازی بە فەرمانی خەڵخاڵی بە گۆمانی هاوکاری دژە شۆرش دەیانگرن. ١٠ کەسەکەی تریش خەڵکی ئاسایی ناو شار دەبن کە نە لە بەرگری و بەرەنگاریدا بە شداربوون و نه لە هەلسوڕاوانی سیاسی و شارستانی بوون، به کورتی فەلەیی ڕەشبگیر کرابوون و هەر ئەو رۆژه لە دادگایەکی سەحرایی چەند خولەکی بي پارێزەر و بێ بەڵگە و شایەت، بۆ چاوترسێنکردنی خەڵک به فەرمانی خەڵخاڵی بەرپرسی دادگای شەرع و ئێنقلابی ئیسلامی گوللەباران کران. خەڵکی شۆڕشگێری کورد ئەم تاوان و کاولکاری و داگیرکارییە هەرگیز نه لێیخۆش دەبن و نه فەرامۆشی دەکەن .

یادی ئەم کومەڵه مرۆڤه بێتاوانەش بۆ هەمیشه لە یادمانا بەرز و بەرێزه
تالیب یۆسفی
٢٦.٠٨.٢٠٢٠