Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

ڕاپۆڕتێک لەسەر پۆلیک لە لەسێدارەدراوانی کورد لە ساڵی ١٣٦٢/١٩٨٣

ماوەی کەمتر لە سێ مانگی لە تەمەنی ماڵپەڕەکەمان تێدەپەڕێ. ئەو هەنگاوانەی کە #ماڵپەڕی_نەمران لەو ماوە کەمەدا هەڵیهێناوەتەوە، ئەوەندە گەورە و جێی مەتمانە بووە کە ببێتە سەرچاوەی مێدیا و ڕاگەیاندنەکانی کورد و غەوارە و ڕێکخراوەکانی تری مافی مرۆڤ. هەر لەو ماوە کەمەدا بە خۆشییەوە دەریایەک لە پێشنیار و ڕەخنەی چاکسازانەمان بۆ هاتووە جگە لە پشتگرتن و هاوکاریکردنی کۆمەڵێک لە دڵسۆزان و نیشتمانپەروەران.

ئەو ڕاپۆڕتەی لەبەردەستتانە و دەیبینن، پشبەستوویە بە زانیاریی و تێکۆشانەکانی تێکۆشەرانی ماڵپەڕەکەمان. ناپڕژێینە سەر هەندێک وردەکاری و کەم‌وکوڕی ناو ڕاپۆڕتەکە، ئەوەی گرینگە ئەوەیە کە:

  • مێدیایەکی فارسیزوان بەسەرهاتی ئەو بەناحەقکوژراوانەی بۆ گرینگ بووە و کاتی بۆ تەرخان کرد.
  • ئەوە گرینگە کە پەردەی لەسەر پەڵەیەکی ڕەشی تر لە تەوێڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لادا.
  • گرینگ ئەوەیە کە بەسەرهاتی ئەو نەمرانە زیاتر لە ٣٧ساڵە لەلایان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە شێوەی سیستێماتیک و دەوڵەتی، بە هەڕەشە لە بنەماڵەکان و ئەمنیەتی کردنی شوێنی ناشتنەکانیان، هەوڵی سڕینەوە و کپ کردنی دەدرێت.
  • ئەوەی گرینگە ئەوەیە گەر ئێمەی کورد نەبینە هاواری ئێش و ئازارەکانمان کەسی تر ناتوانێ ئەو هاوارەمان بۆ بکات.
  • ئەوە گرینگە کە دەبێ ئەزمون لە هەڵەکانی پێشوو وەرگرین و بیانکەینە پەیژەیەک بۆ داکۆکیکردن و وەدەست هێنانی مافە بەحەق و پێشێلکراوەکانمان.
  • لەو گرینگانە زۆرن بەڵام هەڵیاندەگرین بۆ کاتێکی تر…

لە کۆتاییدا تەنیا ئەوەندە دەڵێین کە ماڵپەڕی نەمران کە لەلایان بەشێک لە بنەماڵەی لەسێدارەدراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە  و هەندێک هاوکاری نیشتمانپەروەر کە بەو پەڕی دڵسۆزی و لە خۆبوردوویی ھاوکارمانن، بەڕێوە دەچێت، زانیاریی زۆر ورد و گرینگی لەسەر کەیسە جیاوازەکانی  لەسێدارەدراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی و ئەو چەند پۆلە لەسێدارەدراوانەی مەهاباد بەدەستی گەیوە کە لە هەوڵی لێکۆڵینەوە و پۆلێنبەندی و ڕێکخستنیان داین و لە داهاتوویەکی نیزیکدا بە وردی ئەو زانیارییانە بڵاو دەکەینەوە.

بە پێویستی دەزانین پێشەکی دەستخۆشی لە رادیۆ رۆژھەڵات و ڕادیۆ دەنگی ئامریکا  بکەین کە وەک مێدیایەکی سەربەخۆ و بێلایەن یەکەم مێدیا بوون کە سەرنجیان دا بەو نەمرانە و لە پاشان سپاس لەو کاناڵە تێلێڤیزیۆنییە فارس زمانە بکەین کە هیممەتەیان نواند کەیسەکەیان بە گرینگ زانی و فوکووسیان خستە سەر. هیوادارین مێدیای کوردیش بۆ بەرەوپێش بردنی ئەرکی نەتەوەیی و ئینسانی خۆیان   چالاکتر و ئەکتیڤتر کار بکات.
دەستەی بەڕێوبەری ناوەندی نەمران