ڕۆژی ١٥/٠٧/٢٠٢٠ کاک یۆنس بلوری و کاک عەزیزی ماملێ (خانە) لە چاوپێکەوینێکدا دەگەڵ بەشی کوردی ڕادیۆ دەنگی ئامریکا بەشدارییان کرد.
کاک یۆنس یەک لە ئەندامانی بەڕێوبەری ماڵپەڕی نەمرانە و هاوکات وتەبێژی ماڵپەڕەکەیە کە برایەکی بەڕێزیان واتە هونەرمەند “کەریمی بلوری” یەک لە لەسێدارە دراوانی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
هەروەها مافناس و چالاکیی سیاسی کاک عەزیزی ماملێ (خانە) کە براکەی ئەویش واتە کاک (عەبدولڕەحیم – نەجات)، یەک لە لەسێدارەدراوانی دەستی کۆماری ئیسلامی ئێرانە، لە بەرنامەیەکی تایبەتدا سەبارەت بە هەوڵی بەشێک لە ئەندامانی بنەماڵەی لەسێدارەدراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ دامەزراندنی ماڵپەڕێک بەناوی “نەمران” کە تایبەتە بە کۆکردنەوەی بەڵگە و زانیاری هەروەها ئاڕشیوکردنی گشت داتاکانی ئەو لەسێدارەدراوانە کە بە شێوەیەکی سیستێماتیک لەلایان کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە شێوێندراوە، هەروەها ڕێکارە قانوونی و حقوقییەکان بۆ خستنە ڕووی ئەو بەڵگانە لەبەردەم دادگایەکی ناونەتەوەیەیی یا مەدەنی لە وڵاتانی ڕۆژئاوایی، تەوەری باسەکە بوو کە ڕۆژنامەڤانی بەتوانا کاک سەلاحی پیرۆتی میوانداری هەردووک بەڕێزیی دەکرد.
لەو دیمانەیەدا کۆمەڵێک زانیاری تازە و پێشنیار و تێبینی باس کران کە گەلێک سەرنجڕاکێش بوون.
سەرنجتان بۆ دیتنی ئەو دیمانەیە ڕادەکێشین.
تکایە بۆ دیتنی کۆی بەرنامەکە لە ماڵپەڕی دەنگی ئامریکا کرتە لەسەر ئەو دێڕانە بفەرموون.
بەشی یەکەم
بەشی دووهەم
بەشی سێهەم
بەشی چوارەم