Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دوو کورد لە زیندانی ورمێ لەسێدارە دران

بە پێ ڕاگەیەندراوی ناوەندی مافی مرۆڤی کوردستان، سابیر شێخ‌عبداللە و دیاکۆ رەسوڵزادە دوو زیندانی سیاسی کە پێشتر حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا بوو، رۆژی دووشەممۆ بۆ جێ‌بەجێ کردنی حوکمەکەیان لە بەندی ۱-۲ زیندانی ناوەندیی ورمێ گوازرابوونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی و کاتژمێر ٠٠:٣٠ شەوی رابردوو ئێعدام کران.

تا کاتی نووسینی ئەو بابەتە، تەرمی ئەو نەمرانە نەدراوەتەوە بە بنەماڵەکانیان.

دیاکۆ ڕەسوڵزادە

دیاکۆ رەسوڵزادە لە ١٢ی ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٢ و سابیر شێخ‌عبداللە لە ٢٤ ڕەشەمەی هەمان ساڵدا لە لایەن بەرپرسانی ئەمنیەتی شاری مهابادەوە دەسبەسەر دەکرێ. هاوکات هاووڵاتێکی دیکەی مهابادیش بە نێوی حوسێن عوسمانی لە ١٢ ڕەشەمەی هەمان ساڵدا دوای بانگ کردن بۆ ئیدارەی ئیتلاعات، دەسبە سەر دەکرێ. ئەو کەسانە دوای یەک ساڵ دەسبەسەر بوون لە زیندانی ئیتلاعاتی شاری ورمێ و لە ژێر فشار و ئەشکەنجەی جەستەیی و دەروونی بە ناچار دانیان بۆ دانانەوەی بۆمب لە  شاری مهاباد کە لە جۆزەردانی ساڵی ١٣٨٩ رووی دابوو، دانا.  کاناڵی پرێس تی‌ڤی کۆماری ئیسلامی ئێران لە جۆزەردانی ١٣٩٣وە هەوڵی بڵاوکردنەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆیانە دەدات.

تۆمەتی تاوانی بۆمب دانانەوە و بڵاوکردنەوەی بە زۆرەملی دانپێدانانەکان لە کاتێکدا دەکرێ کە سێ ساڵ لە مەوبەر لە رێکەوتی 4ی ڕەزبەری ١٣٨٩ محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی بەژایی سپای پاسداران لە “کوژرانی تاوانبارانی سەرەکی و لابەلایی” ئەو کەسانەی بۆمبیان دانابۆوە لێدوانی دابوو.

سابیر شێخ‌عبداللە

لە رێکەوتی 18ی خاکەلێوەی ١٣٩٤ حوکمی ئێعدامی دیاکۆ رەسوڵزادە، سابیر شێخ‌عبداللە و لە رێکەوتی 12ی ڕەشەمەی ١٣٩٢ حوسێن عوسمانی ئەو حوکمەیان بەسەردا سەپێندرا. ئەو سێ کەسە بە تاوانی “محاربە” و بە ئەندامێتی لە کۆمەڵە و بەشداریکردن لە دانانەوەی بۆمب، لە لقی یەکی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەرپەرەستی قازی ئەحمەد جەوادی‌کیا ڕاگەیەندرا. ئەو حوکمە هەر لە جێوە لە لایەن تاوانبارەکان و پارێزەری ئەوان بەرپەرچ دراوە، لە پاشان هەڤنڤویسی ئەو سێ زیندانییە سیاسییەی  کورد گۆازرایەوە بۆ بەشی ٤٧ی “دیوانی عالی کشور” بۆ پێداچوونەوە بەسەر حوکمەکەدا. ئەو دادگایەش بۆ جاری دووهەم سابیر شێخ‌عبداللە و دیاکۆ رەسوڵزادە بە ئێعدام حوکم دەدا.

ماڵپەڕی نەمران وێڕای مەحکومکردنی توندی ئەو تاوانەی کۆماری ئیسلامی، لە ناخی دڵەوە خۆی بە هاوخەمی بنەماڵەی ئازیزی نەمران سابیر شێخ‌عبداللە و دیاکۆ رەسوڵزادە دەزانێ و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەکانیان دەکا.

کۆماری ئیسلامی هەر لە سەرەتای هاتنە سەرکارێوە بە سەدان کردەوەی لەو شێوەی ئەنجامداوە و پۆل پۆل گێانی لاوانی بێ تاوانی کوردستانی ستاندووە. ئەو بە نێو دادگایانەش ڕواڵەتی و تەشریفاتین و بڕیارەکان لە زیندان و بە دەست جەلادەکان دەنوسرێنەوە، پێش ئەوەی ببرێنە ئەو دادگا ڕواڵەتی و چاتۆڵانە، دراون.