دوکتور محمد قه‌سیم سه‌وجه‌یی( دوکتور رێبۆار) له ٢١ ئاگۆستی ساڵی ١٩٣٦ ی زایینی له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ئایینی له شاری مهاباد له دایکبووه. مه‌لا عه‌لی شنۆیی( سه‌وجه‌یی) باوکی دوکتور مه‌لای مزگه‌وتی حاجی ئه‌حمه‌د مهاباد بوو و دایکی ناوی خاتوو رابیعه‌ی سه‌عاده‌تی ناو بوو. ناوبراو قوناغی سه‌ره‌تایی له قوتابخانه‌ی سه‌عاده‌تی شاری مهاباد ده‌ست پێ‌کرد به‌ڵام به‌هۆی روخانی کۆماری کوردستان بنه‌ماڵه‌که‌یان له‌به‌ر زوڵم وزۆری حکوومه‌تی حه‌مه‌ره‌زاشا ناچار کۆچی کرده شاری شنۆ.
هۆی کۆچ کردنی بنه‌ماڵه‌یان ئه‌وه ده‌بێ: کاتێک مه‌عمورانی حکوومه‌تی حوکمی له سێداره‌دانی پێشه‌وا ده‌به‌نه لای مه‌لا عه‌لی که ئیمزای بکا، ئه‌و ئیمزای ناکا و هه‌ر له‌وێش مه‌عمووری حکوومه‌تی پێی ده‌ڵێ که ئه‌گه‌ر من له جیاتی تۆ بم ئه‌وه له‌و شاره بار ده‌که‌م و ده‌ڕۆم. مه‌لا عه‌لیش به‌یانی زوو ماڵه‌که ده‌پێچێته‌وه و بار ده‌کاته شاری شنۆ. ئه‌و کۆچ کردنه گۆڕان به‌سه‌ر شێوه‌ی خوێندنی محمد قه‌سیم دا دێنێ وئه‌و ئیتر ناتۆانێ له قوتابخانه درێژه به خوێندن بدا و ناچار ده‌بێ که بچێته حوجره‌ی مزگه‌وت و ده‌ست به خوێندنی مه‌لایه‌تی بکا، ناوبراو پاش وه‌رگرتنی ئیجازه‌ی مه‌لایه‌تی له گوندی قه‌ره‌داغی ناوچه‌ی شاروێرانی مهاباد وه‌ک پێش نوێژی ئه‌و گونده داده‌مه‌زرێ. ناوبراو هه‌ر له‌و گونده ژیانی هاوبه‌ش له گه‌ڵ ئایشه شه‌ڕه‌ف روحانی کچی مه‌لا مودیری گوندی له‌جێ پێک دێنێ. ماوه‌یه‌کی کورت پاش زه‌ماوه‌نده‌که‌ی ناوبراو ده‌گه‌ڕێته‌وه شاری مهاباد و له‌وێ وه‌ک پێش نوێژی مزگه‌وتی سه‌عدی داده‌مه‌زرێ، هاوکات وه‌ک ماموه‌ستای فیقهی دینی له ده‌بیرستانه‌کانی مهاباد ده‌ستی به وانه گوتن کرد. ناوبراو هاوکات له گه‌ڵ ده‌رس گوتنه‌وه بۆخۆشی خه‌ریکی خوێندن بوو و سه‌رئه‌نجام له ساڵی ١٣٤٧ی هه‌تاوی دیپڵۆمی وه‌رگرت و له ساڵی ١٣٤٩دا به‌شداری کۆنکۆری به‌شی شه‌وانه‌ی سه‌راسه‌ری له ئێران‌دا کرد. ناوبراو له‌و ئه‌زموونه‌دا نومره‌ی هه‌وه‌ڵی هێناوه و له رشته‌ی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا له زانستگای تاران ده‌ستی به درێژه‌دانی خوێندن کرد. هاوکات له گه‌ڵ خوێندن له مه‌دره‌سه‌کانی شاری تاران به تایبه‌ی نیهایی ١٣ وه‌ک ماموه‌ستا دامه‌زرا و ده‌رسی زمان و ئه‌ده‌بیاتی دهکوتوتهوه. ناوبراو له ساڵی ١٣٥٤ی هه‌تاویدا له زانستگای ته‌ورێز بۆ ده‌وره‌ی فه‌وقی لیسانسی زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی وه‌رگیرا، هاوکاتیش له ده‌بیرستانی فیردۆسی ئه‌و شاره وه‌ک ماموه‌ستای زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی ده‌رسی ده‌گوته‌وه. له ساڵی ١٣٥٦ی هه‌تاویدا له ده‌وه‌ره‌ی دوکتورای زمان و ئه‌ده‌بیاتی فارسی دانشگای ته‌ورێزدا درێژه‌ی به خوێندن دا.
ماموه‌ستا سه‌وجه‌یی که هه‌میشه و دایم دڵی بۆ خزمه‌ت کردن به گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی لێده‌دا هه‌ر له‌و ساڵه‌دا گه‌ڕاوه شاری مهابادی زێدی و له دانیشسه‌رای کچانی ئه‌و شاره که شوێنی تهریبهتی رؤله‌کانی ئه‌و گه‌له بۆ ماموهستایهتی بوو ده‌ستی بکار کرد و هه‌ر له‌و ساڵه‌ش له دانیشگای ئه‌بوو رێحانی بیرونی شاری ورمێ وه‌ک ماموه‌ستای زانکۆ کاری ده‌ست پێ کرد.
له ساڵی ١٣٥٧ هاوکات ده‌گه‌ڵ ده‌ست پێکردنی خه‌باتی گه‌لانی ئێران به دژی رێژیمی پاشایه‌تی له ئێران و به تایبه‌ت گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ناوبراو زۆر ئازایانه هاته مهتدانی خه‌بات و له سازمانده‌هی خه‌ڵک بۆ هاتنه مه‌یدانی خه‌بات و ته‌رحی ویست و داخۆازییهکانیان به شیوه‌ی مه‌ده‌نی رۆڵی و گرینگ و سه‌ره‌کی گێڕا. پاش روخانی رێژیم پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ر کاری رێژیمی ئیسلامی بوو به ئه‌ندامی شوڕای شاری مهاباد. ناوبراو له‌و ماوه‌یدا وه‌ک ئه‌ندامی شوڕای شار له وتووێژیی نێوان حکومه‌تی کاتی( حکومت موقت) و هەیئه‌تی نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵکی کورد ( هیئت نمایندگی خلق کورد) دا رۆڵێکی گرینگ و پڕ بایخی ده‌گێرا.
دوکتور رێبۆار له گه‌ڵ حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێوه‌ندی راسته‌وخۆی هه‌بوو. ناوبراوله خه‌رمانانی ١٣٦٠ی هه‌تاویدا له لایه‌ن به‌کرێگیراوانی حکومه‌ت له شاری مهاباد ده‌ستگیر کراو و پاش سێ مانگ زیندانی له به‌ندیخانه‌ی مهاباد، سه‌رئه‌نجام شه‌وی ٢٥ سه‌رماوه‌ز له گه‌ڵ ١٢ رێبۆاری دیکه‌ی رێگای ئازادی به بێ دادگا و دانی مه‌جالی هیچ چه‌شنه به‌رگرێک له خۆیان و ته‌نیا به‌تاوانی کورد بوون له به‌ندیخانه‌ی شاری ورمێ تیره‌باران کران و دڵی پڕ هه‌ستی دوکتور رێبۆار و هاورێیانی له لێدان خرا و ئه‌وان گیانیان پێشکێشی ریگای ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له‌که‌یان کرد.