ئاژانسی هەواڵدەری میزان سەر بە دەسگای دادی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی دوشەممە ۱۱ی جۆزەردانی ۱٤۰٥ی هەتاوی ڕایگەیاند دو گیراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی ئەشکان مالکی و مێهرداد محەممەدی ئێعدام کراون.
ئەشکان مالکی و مێهرداد محەممەدی کورد و خەڵکی شاری قوڕوەی پارێزگای سـنە لە نێوان سەرهەڵدانی بەفرانباری ۱٤۰۱ی هەتاوی لە تاران دەسبەسەر دەکـرێن.
تاوانی ئەو دو گیراوە هاوکاری کردنی ئیسرائیل بە ئاژاوە نانەوە, وێرانکاری و هاوکات ئاگر تێبەردانی فێرگەی ئایینی ئیمام هادی و مزگەوتی جەعفەری لە گەڕەکی گیشای تاران بەشەڕ لەگەڵ خودا باسی لێ کراوە کە لە ئێوارەی ۱۹ی بەفرانبار ئەنجامیان داوە.
ئەشکان مالکی و مێهرداد محەممەدی لە نێوان لێپرسینەوە و دەسبەسەر کردنیان لە هەبوونی پارێزەر بێ بەری کراون و له وتوووێژێک کە له مێدیای سەر بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی بڵاو کرایەوە دانیان بە تۆمەتەکانیان داناوە و لەو تۆمەت گەلەی بەسەریان داسەپاندبوون داوای لێبـووردەیان کردبووو. دانپیانیانی زۆرەملێ یەک لەو ڕێکارانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییە کە شەرعیەت دەدا بە تۆمەت دان و پاساوە بۆ پەسندکردن و جێبەجێ کردنی حوکمی تاوانبارەکان.
ناوەندی نەمـران سەڕەرای مەحکووم کردنی جێبەجێ کرانی حوکمی ئێعدامی گیراوانی کورد, ئەشکان مالکی و مێهرداد محەممەدی هوشداری دەدات لەسەر درێـژەدانی ئێعدامی گیراوانی سیاسی و داوا لە هەمووان دەکات دەنگ گیراوانی سیاسی و بنەماڵەکانیان ببن.
نووسین و ئامادەکار : قادر سۆهرابی







