Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دوو کوردی یارسانی، بە تاوانی محاڕەبە، مەترسی لەسێدارەدانیان لەسەرە

ئاژانسی هەواڵی “هرانا” ڕایگەیاند کە سەجاد وەیسی و شایان وەیسی، دوو هاووڵاتیی کورد و پەیڕەوی ئایینی یارسان کە لە دەستبەسەرکراوانی خۆپیشاندانەکانی بەفرانباری ١٣٠٤ لە کرماشانن، هێشتا لە بەندیخانەی دێزڵئاوای ئەم شارەدا ڕاگیراون. دۆسیەی ئەم دوو کوردە بە تۆمەتی “مۆحارەبە” (دژایەتیکردنی خوا) ڕەوانەی دادگای شۆڕشی کرماشان کراوە. سەجاد وەیسی برای مەیـسەم و موجتەبا وەیسی‌یە، کە ڕۆژی پێنجشەممە ٧ی جۆزەردانی ١٤٠٥ لە گوندی (دەرەدرێژ)ی سەر بە شارستانی دالاهۆ کەوتنە بەر دەستڕێژی گوللەی هێزەکانی هەواڵگریی سوپا (ئیتلاعاتی سپا) و گیانیان لەدەستدا.

ماڵپەڕی “کۆڵبەرنیوز” لای خۆیەوە زیاد دەکات کە، سەجاد وەیسی و شایان وەیسی، دوو هاووڵاتیی دەستبەسەرکراو و بەندکراو لە بەندیخانەی کرماشان، لەگەڵ تۆمەتی مۆحارەبە ڕووبەڕوو بوونەتەوە.

بنیات لەسەر ئەم ڕاپۆرتە، سەجاد وەیسی لە کاتی خۆپیشاندانەکانی مانگی دێ (بەفرانبار) لە کرماشان و شایان وەیسی ڕۆژی یەکشەممە ٣ی ڕەشەممەی ١٤٠٤ لە سەر ڕێگای کرماشان بۆ سەرپێڵی زەهاو دەستبەسەر کراون. ئەم دوو هاووڵاتییە لە ئێستادا لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشاندا ڕاگیراون.

دۆسیەی ئەم هاووڵاتییانە بە تۆمەتی مۆحارەبە ڕەوانەی دادگای شۆڕشی پارێزگای کرماشان کراوە. ئەم بابەتە بووەتە هۆی زیادبوونی نیگەرانیی بنەماڵەکانی ئەم هاووڵاتییانە لە ئەگەری دەرچوونی سزای لەسێدارەدان .

شایان وەیسیش لە کاتی خۆپیشاندانە سەرتاسەرییەکانی ساڵی ١٤٠١دا، پێشینەی دەستبەسەرکردنی هەبووە.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم ڕاپۆرتە، چەمک و بەڵگەکانی پشت ئەم تۆمەتانەی کە ئاڕاستەی ئەم هاووڵاتییانە کراون، نەزانراون.

Design uten navn