Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

پەسەند کردنی حوکمی ئێعدامی <ڕەئووف شێخ مەعروفی و محەممەد فەرەجی> گیراوانی سیاسی کورد.

حوکمی ئێعدامی دو گیراوی سیاسی کورد بە ناوەکانی ڕئووف شێخ مەعروفی و محەممەد فەرەجی کە لە نێوان سەرهەڵدانی جەماوەری ۱٤۰۱ی هەتاوی شۆڕشی ” ژن ژیان ئازادی” لە بۆکان دەسبەسەر کرابوون و پێشووتر لە لایەن دادگای شۆڕشی شارەکانی مەهاباد و میاندواو بە ئێعدام مەحکووم کرابوون لە لایەن دیوانی بەرزی وڵاتی ئێران پشت ڕاست کراوە. ئەو دو گیراوە سیاسییە کوردە لە ئێستادا لە گرتووخانەی شاری بۆکانن و پەسند کردنی حوکمی ئێعدامیان لە لایەن دیوانی بەرزی کۆماری ئیسلامی و لە حاڵێکـدا کە لە ماوەی ڕابردوو شەپۆلی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامی گیراوانی سیاسی ڕووی لە زیادبوون کردووە, ئەگەری جێبەجێ کردنی بەپەلەی حوکمی ئێعدامیان بۆتە هـۆی دڵەڕاوکێ و نیگەرانی بنەماڵەکانیان و هەروەتر ناوەندەکانی مافی مرۆڤـی.
ڕەئووف شێخ مەعروفی لە ڕێکەوتی ٥ی بەفرانباری ۱٤۰۱ی هەتاوی و محەممەد فەرەجی لە ۳ی ڕەشەمەی ۱٤۰۱ی هەتاوی بە تۆمەتی بەشداری کردن لە کوژرانی مەئموورێکی هێزی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لە نێوان سەرهەڵدانی جەماوەری ۱٤۰۱ی هەتاوی لە شاری بۆکان بەبێ خستنە ڕووی بڕیاری دادوەری لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کرابوون و دواتر ڕادەگوازرێن بۆ گرتگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمـئ و بۆ دانپیانانی زورەملێ, بەرەوڕووی ئازار و ئەشکەنجەی یەکجار بێ بەزەیانە بوونەوە.
لە مانگی جۆزەردانی ساڵی ۱٤۰۲ی هەتاوی و دوابەدوای کۆتایی لێپرسینەوە لە گرتگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمـئ ڕادەگوازرێن بۆ گرتووخانەی بۆکان. لە نێوان ڕەوتی لێپرسنەوە و لێکۆڵینەوەی گیراوان ڕئووف شێخ مەعروفی و محەممەد فەرەجی ئیزنی هەبوونی پارێزەری تایبەتیان پێ نەدابوون تەنانەت ڕازی نەبوون کە بە دانانی بارمتە بۆ ماوەی کاتی لە گرتووخانە دوور بکەونەوە.
مانگی ڕەشەمەی ۱٤۰٤ی هەتاوی لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە تۆمەتی شەڕ لەگەڵ خودا و گەندەڵی نانەوە بە شێوەی جیا حوکمی ئێعدامیان بۆ پەسەند کرابوو و لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەمەی ۱٤۰٤ی هەتاوی بە فەرمی پێیان ڕاگەیاندبوون.
لە ماوەی ڕابردوو ناوەندی نەمـران ناوی چەند گیراوی سیاسی کورد کە لە گرتووخانەکانی ئێران دەسبەسەر کراون و مەترسی پەسەند کردن و جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامیان لەسەرە, ڕاگەیاندبوو کە ڕەئووف شێخ مەعروفی و محەممەد فەرەجی لەو ناوانە بوون کە ئاماژەی پێ کرابوو.
ناوەندی نەمـران سەرەڕای مەحکووم کردنی توندی پەسەند کردنی حوکمی ئێعدامی گیراوانی سیاسی کورد ڕەئوف شێخ مەعرووفی و محەممەد فەرەجی لە لایەن دیوانی بەرزی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران, داوا دەکات لە ناوەندەکانی مافی مرۆڤی, ڕێکخراوەی لێبووردەیی گشتی نێونەتەوەیی و هەمووان کە لەئاست ئەو حوکمە ناڕەوایە دەنگ هەڵبـڕن و دەنگی کپ کراوی ئەوان و بنەماڵەکانیان ببن.
نووسین و ئامادەکار: قادر سۆهرابی

مەعرووفی
ڕئووف شێخ مەعروفی
محەممەد فەرەجی
محەممەد فەرەجی