Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

چۆن زانیارییەکانتان بنێرن؟

ئەو خاڵانەی لە ژێڕەوە دەستنیشان کراون تەنیا بۆ هاسانکاری ئێوەیە کە بتوانن ژیاننامەیەکی دەوڵەمەند لەوخۆشەویستانەتان بنووسن. تکایە بەدرێژی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەنەوە

١ – ناو و ناسناو
٢ – ناوی دووهەم گەر هەیەتی (نام مستعار)
٣ – ناوی باوک
٤ – ناوی دایک
٥ – ڕێکەوتی لە دایک بوون
٦ -شاری لە دایک بوون
٧ -ژمارەی پێناسەی ئێرانی (شمارە شناسنامە) گەر هەیەتی؟
٨ -لە کام شار شناسنامەکەی بۆ دەرهاتووە؟
٩ -گەر زەماوەندی کردووە، ناوی هاوسەرەکەی و ناوی منداڵەکانی (دڵخوازە).ڕێکەوتی لەدایک بوونی منداڵەکان (دڵخوازە)
١٠- پێشەی چ بووە؟
١١ -ئەندام یا لایەنگر یا کادری کامە ڕێکخراو بووە؟
١٢ – کەی گیراوە؟
١٣ – لە کوێ گیراوە؟
١٤ -لە کام بەندیخانە بووە؟
١٥ – بۆ چەند بەندیخانە ڕاگواستراوە؟
١٦ – گەر ناوی ئەو کەسانەی کە لە گیران و ئەشکەنجەدانی ئەو نەمرانە دەستیان هەبووە و دەیزانن تکایە بیاننووسن و بڵێن کە لە کام زیندان کاریان دەکرد
١٧ – گەر بینەری هەرچەشنە ئەشکەنجەیەکی چ بە جەستە وچ بە ڕۆحی ئەو خۆشەویستانە بوون کە لە کاتی دیدارەکانتان دا
بینیبێتان، تکایە بە وردی بۆمان بینووسن
١٨ – چەند هاوڕێیەکی ئەو نەمرەتان دەناسن کە دەگەڵی لە بەندیخانە دا بوون یان کەسانێک کە هاوکات لەوبەنیخانەیە دا
بوون تکایە ئەوەی دێتەوە بیرتان بینوسن
١٩ -دواجار لە کام بەندیخانە بیندراوە و چ ڕێکەوتێک بووە؟
٢٠ – لە چ ڕێکەوتێک دا لە سێدارە دراوە یان لە چ ڕێکەوتێک دا زانیوتانە کە لەسێدارە دراوە؟
٢١ – ئاخۆ تەرمەکەیان داونەتەوە بە خۆتان؟
٢٢ – گەر تەرمی شەهیدەکەی خۆتان وەرگرتۆتەوە تکایە بنووسن کە لەکوێ بەخاکتان ئەسپاردووە؟
٢٣ – گەر تەرمەکەتان وەرنەگرتۆتەوە بەڵام لەلایان دەوڵەتەوە گڵکۆی ئازیزەکەتان دەستنیشان کراوە تکایە شوێنی گڵکۆکە بە
شار و ئادرەسەوە بنووسن و گەر ژمارە گڵکۆی هەیە، ئەویش بنووسن
٢٤ – ئێوە باوەڕتان هەیە کە لەناو ئەو گڵکۆیە ڕۆڵەی ئێوەی تێدا خەوتووە؟ یان باوەرتان وایە کە ڕژێم درۆ دەکا کە ڕۆڵەکەتانی لەو شوێنە ناشتووە؟
٢٥ – گەر ئازیزەکەتان بزر بووە تکایە بنووسن کە لە چ ڕێکەوتێک ڕا بزر بووە؟و کێ بزری کردووە؟
٢٦ – گەر لەبیر نەچووەکەتان کارتی پێناسە یا شناسنامەی ئێرانی هەبووە و ئێستاش لەلاتان ماوە، تکایە وێنەی باشی لێبگرن کە بەباشی بتوانین بیخوێنینەوە و بۆمانی بنێرن
٢٧ – گەر وێنە، فیلم، دەستنووس، نامە، یا هەر چەشنە یادگارییەکتان لە شەهیدەکەتان لا ماوە، تکایە کۆپییەکمان بۆ بنێرن تا دەگەڵ ژیاننامەکەی دایبنێین

تێبینی: بۆ ئەو کەسانەی لە ناوخۆی وڵاتن و دەخوازن کە زانیارییەکانیان بۆ ئێمە بنێرن، دڵنیاتان دەکەینەوە کە ناوتان پارێزراو دەبێت و بەوپەڕی ئەمانەت و بەرپرسیاریکردنەوە ناوەکەتان دەپارێزرێت.