سزای ئێعدام یەک لەو سزایانەی کە مافی ژیان لەمرۆڤەکان زەوت دەکات, لەلایەن ناوەندەکانی مرۆڤی و پەیمانی نێونەتەوەیی مافی مەدەنی و سیاسی, مافی ژیان بۆ همووان وەک مافێکی سروشتی بەرگری لێکراوە.
پەسەندکردن و جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام لەلایەن دەزگای دادی بەشێک لە وڵاتانی جیهان وەک یاسای بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ تۆمەتباران بەڕێـوە دەچێ کە دژایەتی ڕاستەوخۆی هەیە لەگەڵ بنەماکانی مرۆڤایەتی.
دەسەڵاتدارانی سەرەڕۆ و دیکتاتۆڕ, لە ئێعدام بۆ تۆمەتبارانی سیاسی و جیابیر وەک سزا کەڵک وەردەگرن تاکوو ترس و دڵەڕاوکێ لە کۆمەڵگا پەرە پێ بدەن, یەک لەو ڕێژیمانەی کە لەسزای ئێعدام بۆ لەناوبردنی دژبەران و جیابیرانی کەڵک وەردەگرێ ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە لەسەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنی لەگەڵ دژبەرانی سیاسی بەشێـوازێکی نامرۆڤانە هەڵس و کەوت دەکات, یەک لەو شێـوانەی کە بەرپرسانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لەگەڵ دژبەران و نەیارانیان ڕووبەڕوو دەبنەوە سزای ئێـعدامە کە چووە لە سرشتی دەزگای دادی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی.
دەزگای دادی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی کە ڕاستەوخۆ لەژێـر چاوەدێـری دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی دایە بە پەسەند کردن و جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام لە دەورەی ڕێبەرایەتی خومەینی و خامەنەیی لەگەڵ دژبەرانی بەرەو ڕوو بۆتەوە.
ئێعدامی ساڵەکانی ۱۳٦۰ و ۱۳٦۷ی هەتاوی گیراوانی سیاسی نموونەی سیاسەتی سەرەڕۆیانە و کۆنەپەرەستانەی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێرانە, لە دەیەی شەستی هەتاوی مەئموورەکانی ڕێژیم, بەرپرسیارەتیان درایە تاکوو دژبەران و نەیارەکانی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر بکەن, خەڵخاڵی وەک حاکمی شەرع نێـردرا بۆ کوردستان, ناوبراو بە دادگایی کردن و لێپرسینەوەی چەند خولەکی, حوکمی ئێعدامی بۆ سەتان گەنج و لاو و خەڵـکانێک پەسەند کرد کە یا سیاسی بوون و یا بێ تاوان!
زۆر بوون ئەوانەی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بەهۆی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ دەسەڵات کە بە ئێعدام و سێـدارە, گیانیان لێ ئەستێـندراوە و بەردەوام دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی لە سزای ئێعدام بۆ دژبەرانیان کەڵک وەردەگرێ, سزایەکی دژەمرۆڤـی کە دژایەتی هەیە لەگەڵ هەموو چوارچـێوەکان و بنەماکانی مرۆڤایەتی.
ناوەندی نەمران بەبۆنەی دەی ئۆکتۆبر کە بە ڕۆژی بەرەنگار بوونەوەی دژی ئێعدام, ناودێـر کراوە سەرەڕای ئیدانە کردنی حوکمی ئێعدام خوازیاری هەڵوەشـاندنەوەی حوکمی ناڕەوا و دژە مرۆڤی ئێعدامە بەتایبەت بۆ ئەو گیـراوانەی کە بەهـۆی بیر و باوەڕ و گیراوانی سیاسی لە گرتووخانەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی دەسبەسەر کراون.
لە ساڵڕۆژی بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ سزای ئێعدام یادی گشت گیراوانی سیاسی کە لەلایەن دەسەڵاتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی گیانیان لێ ئەستێـندراوە بەخـێر بێت و ناویان هەرمان.
نووسین و ئامادەکار: قادر سۆهرابی





