کۆماری ئیسلامی ئێران حوکمی ئێعدامی بۆ وریشە مورادی بڕاندەوە
حوکمی ئێعدامی وریشـە مورادی گیراوی سیاسی کورد ئەوڕۆ یەکشەممە ۲۰ی خەزڵەوەری ۱٤۰۳ی هەتاوی لە لقـی ۱٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی قازی سەڵەواتی دەرچوو.
وریشە مورادی تەمەن ۳۹ ساڵانە : چالاکی سیاسی, چالاکی مافی ژنان و هەروەتر چالاکی ژینگـەپارێزی کە لە گرتووخانەی اوین لە تاران دەسبەسەر کراوە, لە ڕێـکەوتی ۱۰ی گەلاوێـژی ساڵی ۱٤۰۲ی هەتاوی له ڕێـگەی نێـوان مەریوان بۆ سنە لە لایان مەئموورانی هێزی ئیتلاعاتی سەر بە ڕێژیـمی ئێران دەسبەسەر دەکرێ و پاش پێنج مانگ لێـپرسینەوە, ڕادەگوازرێ بۆ گرتووخانەی اوین لە تاران. ” پێـویستە باس لەوە بکـرێ لە کاتی دەسبەبەسەر کردنی وریشە مورادی لە لایەن مەئموورانی ئیتلاعاتی بە توندی ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی دەکـرێ .”
کۆبوونەوە لەسەر لێـپرسینەوەی وریشـە مورادی سەبارەت بە تۆمەتبارکردی له ڕێـکەوتی ۲۷ی جۆزەردانی و هەروەتر ۱٤ی ڕەزبەری ساڵی ۱٤۰۳ پێـکهات و حوکمـی ئێعدامی ناوبراو ئەوڕۆ یەکشەممە ۲۰ی خەزڵوەر بە پارێـزەرەکانی ڕاگەیاندراوە.
وریشـە مورادی بە تۆمەتی شەڕی چەکداری دژ بە ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی و هەروەتر ئەندام بوون لە ڕێـکخراوەی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ” کەژار ” تۆمەتبار کـراوە.
وریشـە مورادی له ڕێـکەوتی ۱۹ی ڕەزبەری ساڵی ۱٤۰۳ی هەتاوی ناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بە ڕێـژەی زۆری جێبەجێ کردنی ئێعدام لە گرتووخانەکانی ئێران و بۆ پشـتیوانی کردن لە کەمپینی نا بۆ ئێـعدام , مانگترنی بێ سنوور لە خواردن دەست پێ کرد و تا ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەزڵوەر کۆتایی بە مانگرتن له خواردن هێـنا.
ناوەندی نەمـران سەپاندنی حوکمی ئێعدام بۆ سەر وریشـە مورادی بە توندترین شێـوە ئیدانە دەکات و بۆ بەرپرچدانەوەی سەپاندنی حوکمی ئێعدام پێویستە خەڵک بەگشتی دەنگ هەڵبڕن.
نووسین و ئامادەکاری: قادر سۆهرابی