Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

نەمر خوسرەو سەلاحزادە، ئەو بێتاوانەی کە ئێعدام کرا

کۆکردنەوە و نووسینی: فاروق فەرهاد

نەمر خوسرەوی سەلاح زادە کوڕی حەسەن و خورشید چایچی ئەقدەم، ساڵی ١٣٤٣ ـــ ١٩٦٥ لە شاری ورمێ لە دایک بووە. کاک حەسەن کارمەندی ئیدارەی دادپەروەری بوو. ساڵێک پێش شۆڕشی گەلانی ئێران لە شاری ورمێ نیشتەجێ دەبێ. ساڵی ١٣٥٧ کە شۆڕشی گەلانی ئێران سەردەکەوێ دیسان بە ماڵەوە دێنەوە بۆ مەهاباد.

Xusrew Selahzade 4
نەمر خوسرەو سەلاحزادە

خوسرەو لە مەهاباد درێژە بە خوێندن دەدا. ساڵی ١٣٥٩ کە شەڕ لە مەهاباد دەست پێدەکا، خوێندگاکان بە تەواوی لە شاری مەهاباد دادەخرێن.

ساڵی ١٣٦٠ دیسان کاک حەسەن ماڵەکەی دەباتەوە بۆ ورمێ. لەو ساڵەدا کە مەهاباد نەختێک ئارام دەبێتەوە، ئیدارەی پەروردەی شاری مەهاباد ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە، لەودا ئیشارە بەوە دەکرێ کە سێ مانگی هاوینێ مەدرەسەکان دەکرێنەوە و قووتابیان دەتوانن بێن و دڕێژە بە خوێندن بدەن.

خوسرەو لە ورمێ ڕا دێتەوە بۆ مەهاباد و لە ماڵی باپیری، “حاجی غەنی چایچی” نێشتەجێ دەبێ. دەرگای ماڵی حاجی غەنی دروست ڕووبورووی شەقامی جامی جەم بوو. شەوێک لە نزیکی شەقامی جامی جەم شەڕێکی قورس دەست پێدەکا، بۆ بەیانی پاسدار و جاش تەواوی شەقام و کوچەکان دەگرن.

نەمر خوسرەو دێتە بەر دەرگا تا بزانێ چ خەبەرە و چ قەوماوە. حاجی غەنی زۆر هاوار دەکا کە خوسرەو دەرگای نەکاتەوە نەوەک پاسدار و جاش بێنە ژوورێ.

خوسرەو دەڵێ: نا باپیرە هەر چاوێک لێدەکەم بزانم چ خەبەرە. لەو کاتەدا کە خوسرەو لەبەر دەرگا دەبێ جاش و پاسدارەکان بەوێدا دێن و جاشێک ئیشارە بە خوسرەو دەکا کە ئەوە پێشمەرگە بووە و بە پاسدارەکان دەڵێ بیگرن.

نەمر خوسرەو هەر ئەو ڕۆژە دەست بە سەر دەکرێ و دەیبەنە زیندانی سپای پاسدارانی مەهاباد. ماوەی کەمتر لە یەک مانگ لە زیندانی مەهاباد دەبێت و دوایی بۆ زیندانی شاری ورمێ بەڕێ دەکرێت.

ڕۆژی ٢٥ مانگی سەرماوەزی (آذر) کاک حەسەن بابی خوسرەو لە گەڵ کاک غەفووری چایچی (خاڵی خوسرەو) قەراریان دەبێ بچنە زیندان و چاویان بە خوسرەو بکەوێ، کەچی پێیان دەڵێن کە بڕۆن تەرمی کوڕەکەتان لە ساردخانەی دادگوستەری وەرگرنەوە.

ئەو ڕۆژە تەرمی ١٣ لاوی کوردی خەڵکی مەهاباد لە ساردخانەی ئیدارەی دادگوستەری شاری ورمێ فڕێ دراوە کە وەکی باس دەکەن تەرمەکانیان زۆر بە شێوەیەکی نامڕۆڤانە ئەشکەنجە کراون.

Xusrew Selaizade 5
نەمر خوسرەو سەلاحزادە

نەمر خوسرەو زۆربەی لەشی بە سێگار سووتابوو، ئەشکەنجێکی زۆر کرابوو، دەست و لاقی ڕاستی شکابوو و تیری خەلاسیان لە گروو و مێشکیان دابوو.

ئەو جۆرە کە لە خەبەر نامەی کۆمەڵە دا باس  کراوە. تەرمی ئەو ١٣ کەسە دێنەوە شاری مەهاباد و لە مزگەوتی سەید نیزامی دەیانشۆن و دوایی لە قەبرستانی شاری مەهاباد بە خاکیان دەسپێڕن.

خوسرەو گەنجێکی جوان چاک، قەد بلیند، لووتێکی باریک و دەموو لێوێکی ڕێک و پێک، پێستێکی یەکجار ساف و جوانی هەبوو، خوێن شیرین و ئازا بوو. کاتێک خوسرەو دەست بەسەر و ئیعدام دەکرێ تەمەنی ١٧ ساڵ دەبێ. خوسرەو بەڕاستی بێ تاوان بوو، لە هیچ حیزب یا ڕێکخراوێکی سیاسی دا بەشدار نەبوو. قەت نەیزانیوە چەک چیە تا بە تاوانی بەشداری لە شەڕ لە گەڵ پاسداران ئیعدام بکرێ.

ڕاپۆرتی خەبەرنامەی کۆمەڵە:

ڕووداوی ناشتنی ١٣ لاوی تێکۆشەری مەهاباد کە بە دەستی ڕژیم لە ورمێ ئیعدام کران.

Xusrew Selahzade 3
نەمر خوسرەو سەلاحزادە

٢٢/٩/٦٠ لەو ڕۆژەدا تەرمی ١٣ کەس لە زیندانیان خەباتکار کە ڕژیمی دژی شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری ورمێ تیرباران کراون هێنایانەوە مزگەوتی سەید نیزام و بە ماشێنی ڕەوانەی مردووشورخانەیان کردن.

ناوی ئەم ١٣ کەسە بەم جۆرەیە:

١ـ ئیبراهیم سابوونچی

٢ـ محەممەد کەریمی

٣ـ ڕەزا نەواخاە

٤ـ حوسێنی مەحموودی

٥ـ کەریم ئیسلامی

٦ـ ئەبووبکر ڕەحیمی

٧ـ عەبدولڕحمان پەناهەندە

٨ـ یونس مەهاجیری

٩ـ مستەفا ئیسماعیلزادە

١٠ـ خەلیل بللوری

١١ـ  مامۆستا سەوجەئەی

١٢ـ عەلی قادر زادە موکری

١٣ـ خوسرەو سەلاح زادە

خەبەرنامە:

3

خەبەرنامەی کۆمەڵە ژمارە ١٥١ـــــ ٦ بەفرانباری (دی) ساڵی ١٣٦٠

لە فەیسبووکی بەڕێز برایمی قەززاق وەرگیراوە.

سپاس بۆ هاوکاری دۆستی بەڕێز قادر سەلاحزادە، خانمی سۆهەیلا قەوی پەنجە و گوڵاڵە پێشنماز.