Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

دانیاڵ کازمی نژاد لە گرتووخانەی دیزڵ ئاوای کرماشان ئێعدام کرا

ڕێـکخراوەی مافی مرۆڤی کوردستان لە هەواڵێـکدا ڕایگەیاند کە ڕۆژی یەکشەممە ڕێـکەوتی ٣١ی پووشپەڕی ١٤٠٣ گیراوێـک بە ناوی دانیال کازمی نژاد بە تاوانی کووشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران بە ناوی سەجاد ئەمیری کە لە تێکهەڵچوونێکی چەکداریدا لە ناوچەی کڕناچی کرمانشان کووژرابوو، ئێعدام کرا.
دانیاڵ کوڕی عەلی ئەکبەر کازمی نیژاد تەمەنی ٣٠ ساڵ بوو و لە دایکبووی ئاوایی ڵۆڕ لە ئیسلام ئاوای ڕۆژئاوا لە دایک بووە. ناوبراو لە پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە شاری خۆی دەسبەسەر دەکرێت.
ئێعدامی دانیاڵ بە بێ ئاگادرکردنەوەی پێشوەخت و بێ چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی جێبەجێ کراوە.
هێزە ئەمنێکان ئیزنی ڕێوڕەسمی ناشتنی تەرمی دانیاڵ کازمی نژادیان بە بنەماڵەکەی نەداوە و هەر ئەو ڕۆژەی ئێعدامیان کردووە لە ئاوایی لە دایکبوونی بە خاک ئەسـپێردرا.

ڕووحی شاد و یادی بەردەوام بێت