دیوانی باڵای دادی وڵات لە ئێرانی ئیسلامی، حوکمی داسەپاو بەسەر مامۆستایەکی باوەڕمەندی سوننی مەززەبی کورددا پشتڕاست کردەوە کە پشتیوانی خۆی بۆ شۆڕشی ژن ژیان ئازادی دەربڕیبوو
مامۆستا محەممەد خزرنیژاد لە ڕۆژی ٢٨/٨/١٤٠١ لەسەر ئەوەی کە لەسەر گڵکۆی یەک لە شەهیدانی شۆڕشی (ژن، ژیان، ئازادی) لە بۆکان، بەناوی ئەسعەد ڕەحیمی قسە دەکات و لە قسەکانیدا پشتیوانی لە شۆڕشگێڕان دەکات و کوژراوەکان بە شەهید ناودەبا، لەلایەن پاسدارانی سەر بە ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران دەگیرێت و لەلایەن دادگای شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە ورمێ، حوکمی ئێعدامی بەسەردا دەسەپێ. ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان ڕاگەیاند کە لە لایەن دیوانی باڵای داد لە ئێران، حوکمی ئێعدام و ١٦ ساڵ زیندان بەسەر ئەو مامۆستا ٤٥ ساڵەیەی کوردی پشتڕاست .کردۆتەوە