بەداخەوە ڕۆژی یەکشەممۆ ڕێکەوتی ٢٥/٠٢/٢٠٢٤ هاوڕێ و پشتیوان و هاوکارێکی دڵسۆزی ناوەندی نەمران کۆچی دوایی کرد. کاک پۆڵا نانەوازادە شاعیر، هونەرمەند، پێشمەرگەی دێرین، مێدیاکار و چالاکی سیاسی و مافی مرۆیی بوو کە بەردەوام پشتیوان و هاوکاری نیزیکی ناوەندی نەمران بوو. بەو بۆنەیەوە ئەوپەڕی پەژارە و خەمی خۆمان دەردەبڕین و سەرەخۆشی لە پێشدا لە خۆمان و پاشان لە بنەماڵەی سەربەرزیان و گشت دۆست و هەڤاڵانیان دەکەین. پێیان دەڵێین کە کاک پۆڵا و گشت یادگارییەکانی لای هەموو جەماوەر بەتایبەت لای ئێمە لە ناوەندی نەمران بە زیندوویی دەمێنێتەوە. ڕۆحیان شاد و یادیان هەردەم زیندوو.