Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

چوار گیراوی سیاسی کورد له سێدارە دران

چوار دەستبەسەرکراوی سیاسی کورد ئەمڕۆ ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی (٢٩ی ژانوییەی ٢٠٢٤ زائینی) لە گرتووخانەی قزلحیسار .ئێعدام کران

ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەمڕۆ ڕایانگەیاند کە چوار دەستبەسەرکراوی کورد بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ ئیسرائیل و ئەندامێتی لە گرووپێکی کوردی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ٩ی ڕێبەندان بە حوکمی “دیوانی بەرزی وڵات” لە سێدارە دران.

نەمران محەمەد فەرامەرزی تەمەن ٢٩ ساڵ، موحسین مەزلوم تەمەن ٣٠ ساڵ، پێژمان فاتحی تەمەن ٢٩ ساڵ و وەفا ئازەربار تەمەن ٢٧ ساڵ لە سەرەتاکانی مانگی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی لە ناوچەی تەرگەوەڕ و مەرگەوەڕی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەر دەکرێن و لەحاڵێکدا کە هیچ چەک و تەقەمەنییان پێ نەبووە، ڕەوانەی گرتووخانەی ورمێ دەکرێن و هەر لە ڕۆژی یەکەمی دەستبەسەرکردنیاندا تاوانی سیخووڕی بۆ ئیسرائیلیان بەسەردا دەسەپێندرێ.

ناوەندی نەمران ئاگادارە کە ئەو چوار نەمرە هەر لەسەرەتای دەسبەسەرکردنیانەوە ڕووبەڕووی ئەشکەنجەی قوورسی دەروونی و جەستەیی بوونەوە و ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەموو شێوەیەکی ئەشکەنجە لەسەر ئەو چوار نەمرە دەستی نەپاراستووە. کارەساتی ئەو ئەشکەنجانە دانپێدانانی زۆرەملی ئەو چوار نەمرە بووە کە  “ئەو چوار کەسە بۆ جێبەجێ کردنی پلانی ئیسرائیل پەڕینەوەتەوە ئەو دیوی سنوورەکان.”

لە ماوەی ١٩ مانگ دەستبەسەرکرانی ئەو نەمرانە، مافی پارێزگاری هەڵبژاردەی خۆیان نەبووە و ئەو پارێزەرانەی بۆیان دیاری کردوون، تەنیا وەک شانۆ بووە! ناوەندی نەمران وێڕای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی ئەو چوار نەمرە، جێبەجێ کردنی ئێعدامی ئەو چوار نەمرە بە تووندی مەحکووم دەکات.

کۆمەڵکوژی ڕۆڵانی کورد نەتەوەی کورد بە چۆک داناهێنێ.

Whatsapp Image 2024 01 29 At 10.20.35