Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

فەرهاد سەلیمی زیندانی باوەڕمەندی خەڵکی شاری سەقز ئێعدام کرا

فەرهاد سەلیمی زیندانی باوەڕمەندی خەڵکی شاری سەقز لە گرتووخانەی قزڵحەسار ئەمڕۆ ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی سەر لە بەیانی ئێعدام کرا

ڕاگەیاندنەکان هەواڵی ئێعدامکردنی دوو زیندانی محەمەد قووبادلوو(دەستبەسەرکراوی شۆڕشی ژن، ژیان و ئازادی) و فەرهاد سەلیمی(مامۆستای ئائینی) پاش ١٤ ساڵ زیندانی ئەمڕۆ بەیانی زوو لە لایەن کۆمارئ ئیسلامی ئێرانەوە لە سێدارەدران.

فەرهاد سەلیمی هاوڕێ لەگەڵ ئەنوەر خزری، قاسم ئابستە، داوود عەبدووڵاهی، خوسرەو بەشاڕەت، کامڕان شێخە و ئەیووب کەریمی ڕۆژی ١٦ی خەزەڵوەڕی ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی (٧ی نوامبری ٢٠٠٩) لە لایەن هێزە ئەمنێکانەوە دەسبەسەر دەکرێن و ڕەوانەی زیندانی ورمێ دەکرێن.

ناوبراوان لە ڕەشەمەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی حوکمی ئێعدامیان لە لایەن محەمەد مقیسە بەسەردا دەسپێت، بەڵام ئەو حوکمە لە کۆتایی ساڵ ١٣٩٥ی هەتاوی لە لایەن سیستمی یاسایی سەرەکی هەڵدەوەشێتەوە و پەروەندەکان دەنێردرێنە بەشی ١٥ی دادگای شۆڕش لە تاران.

پاش چاوپێداخشاندنەوەی پەروەندەکە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی بۆ جاری دووهەم لە لایەن بەرپرسی سەرەکی قاسم سڵەواتی، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا دەسەپێ.

قاسم ئابستە، ئەیوب کەریمی و داوود عەبدووڵاهی لەو چەند مانگەی ئاخردا ئێعدام کراون.

ئەو چۆارکەسە بە تاوانی شێواندنی “ئەمنیەتی میللی، پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، ئەندامێتی لە ڕێکخراوێکی سەلەفیدا و دژایەتی لەگەڵ خودا” حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران هەر لەسەرەتای هاتنە سەرکارێوە، هەرکات تووشی گرفتی سیاسی دەبێت و خەڵکی ناڕازی دژی دەسەڵات جووڵە دەکەن، لاوانی کورد بەبێ دادگایەکی عادڵانە پاش شکەنجە و دانپێدانانی زۆرەملی و بەبێ ڕەچاوکردنی یاسا نێونەتەوەییەکان، بەبێ گوێدان بە دەنگهەڵبڕینی ناوەندەکانی مافی مرۆف، حوکمی ئێعدام بەسەر لاواندا دەسەپێنێ. ئیعدامکردنی ئەوڕۆش درێژەپێدانی هەر هەمان سیاسەتە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ مانەوەی خۆی ڕەچاوی دەکات.

ناوەندی نەمران حوکمی ئێعدامی محەمەد قووبادلوو و فەرهاد سەلیمی و سەجەم ئەو ئێعدامانەی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەکرێت بە تووندی مەحکوومی دەکات.

ڕوحی شاد بێت

فەرهاد سەلیمی ٢