Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

ئاسەوارەکانی ئەشکنجەی ناو زیندان، بەرزین هەمزەزادەی کوشت

سەرچاوەیەکی ناوەندی نەمران لە شاری سەردەشتەوە پێی ڕاگەیاندین ئەمڕۆ بەڕزین هەمزەزادە کوڕی ئومید هەمزەزادە و خاتوو بەیان مەحموودی کە لە سەرەتای شۆڕشی ژینادا لە تەمەنی ١٥ ساڵە دەستبەسەر کرابوو، بە هۆی ئازار و ئەشکەنجەیەکی زۆرەوە و ئەگەری دەرمانی گووماناوی لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێراندا تووشی گرفتی لاوازی گوورچیلە دەبێت دوای پتر لە دە مانگ چارەسەرلە نەخۆشخانە ڕۆژی ١٢ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی لە نەخۆشخانەی شاری ورمی گیانی ئازیزی بەختکرد. تا کاتی نووسینی ئەو بابەتەش تەرمی نەمر بەڕزین نەدراوەتەوە بە بنەماڵەی.
تا پێش دەستبەسەر کردنی، نەمر بەڕزین هیچ گرفتێکی تەندرووستی نەبووە و کەسانی نزیک لە نەمر بەڕزین باسی تەندرووستێ باشی ئەو دەکەن.
شایانی باسە کە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاویش هەواڵەکەی پشتڕاست کردۆتەوە.
ناوەندی نەمران وێرای هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵە و ئازیزانی ئەو نەمرە، ئەو تاوانە قێزەونەی کۆماری ئیسلامی ئێران بە توندی ئیدانە دەکات.

Berzin
Farzin