Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

سێ بەندکراوی کورد بە تاوانی سیخوڕی لە سێدارە دران.

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٨ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٢ لە بەندیخانەی ورمێ سێ بەندکراوی کورد بە ناوەکانی وەفا هەنارە، ئارام عومەری بەردیانی و ڕەحمان پەڕحازوو بە تاوانی سیخوڕی کردن بۆ ئیسڕائیل لەسێدارە دران. کاربەدەستانی زیندانەکە و بەرپرسانی دادگای شۆڕشی ئەو شارە بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیاندووە کە تەرمی ئەو ئێعدامکراوانە نادرێنەوە بە بنەماڵەکانیان.

ڕێکخراوی هەنگاو پێشتر بڵاوی کردبۆوە کە: ئەو سێ گیراوە کوردە لە کۆتایی مانگی ڕێبەندانی ١٤٠١ لەلایەن لقی سێی دادگای شۆڕشی ئورمیە بە سەرپەرەستی قازی نەجەفزادە بە تۆمەتی بەشداری لە هاوکاری پێدانی زانیاری و سیخوڕی بۆ ئیسرائیل سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندرا.

ناوەندی نەمران ئەو کردەوە نامرۆڤانەیە و ئێعدامی ئەو سێ هاووڵاتییە و پێنەدانەوەی تەرمەکانیان بە بنەماڵەکانیان بە کارێکی نامرۆڤا و دەزانێت و پێشێلکارییەکی زەقی مافی مرۆڤە و مەحکومی دەکات. داوا لە گشت ڕێکخراوە جیهانییەکان دەکات تا لە هەوڵێکی تۆکمەدا هەوڵ بدەن سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانەی کۆماری ئیسلامی ئێران دابنێن.

3 Edami