Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

مەنسوور سەڵامەت کوردێکی خەڵکی ورمێ لە ژێر ئەشکەنجەی پاسداراندا گیانی لەدەست دا.

تۆڕی مێدیایی ڕووداو بڵاوی کردەوە کە شارۆمەندێکی کوردی خەڵکی شاری ورمێ بە ناوی مەنسوور سەلامەت، دوای ئەوەی کە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر دەکرێ و ڕەوانەی گرتووخانەی دەکەن و لەوێ لەژێر ئەشکەنجەی نامرۆڤانە گیانی لەدەست داوە.

وەک سەرچاوەکە باسی دەکات؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ (٢٧ی دیسەمبەری ١٤٠٢)، مەنسوور سەلامەت، خەڵکی گوندی “پەسان”ی سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، لە مۆڵگەی “نۆپلە”ی سەر بە ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران لەو شارە و لەژێر ئەشکەنجەی دڕندانەی پاسدارەکاندا گیانی لەدەست داوە.

وەک دەگوترێ پاسدارەکان تاوانی “هەڵگرتنی چەکی بێمۆڵەت”یان داوەتە پاڵ مەنسوور سەڵامەت و کاتێک دەیبەن بۆ ژووری لێکۆڵینەوە، تووشی جەڵتەی دڵ بووە و گیانی لەدەست داوە. بەڵام ناڵێن کە لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتوومانە.

پاسدارەکان درەنگایەکی ٦ی بەفرانبار لە ڕێگەی  تەلەفۆنەوە بنەماڵەی مەنسوور سەلامەتیان لە مەرگی کوڕەکەیان ئاگادار کردەوە و تەرمەکەیان دایەوە بە بنەماڵەکەی و ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٧ی بەفرانبار لە گوندی لەدایکبوونی خۆی ئەسپاردەی خاکیان کرد.

Mansoor Salamat