Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

سزای تا هەتایی بۆ تاوانبار حەمید نووری یەکلایی بۆوە.

حەمید نووری یەکێک لە تاوانبارانی ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی، ڕۆژی ١٨ی خەزەڵوەڕی ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی (٩ی نوامبری ساڵی ٢٠١٩) لە کاتی دابەزین لە فڕۆکە لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوئێد بە تاوانی دەوری سەرەکی ناوبراو لە ئێعدامەکانی ساڵی ١٣٦٧ی هەتاوی لە لایەن پۆلیسی ئەو وڵاتە دەستبەسەر دەکرێت و پاش دە مانگ پرۆسەی دادگایی، لە ڕۆژی ٢٣ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠١ی هەتاوی (١٤ی جولای ٢٠٢٢) حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەردا سەپا.

پارێزەرانی حەمید نووری داوایان لە دادگای سوئێد کردەوە کە دادگای سەرووتر چاو بە حوکمی ناوبراودا بخشێنێتەوە و سەڵاحییەتی دادگای وڵاتی سوئێد لەسەر بڕیاڕی ئەو حوکمە هەڵسەنگێنێ.

279435568 10216209068579426 8832198407619389135 N

دادگای پێداچوونەوە جارێکیتر ڕۆژی ٢٨ی سەرماوەزی ساڵی ١٤٠٢ی هەتاوی (١٩ی دێسامبری ٢٠٢٣) تاوانبار حەمید نووری، ناسراو بە حەمید عەبباسی بە تاوانی شەڕی نێونەتەوەیی و کوشتنی بە ئانقەست پێداگری لە حوکمی زیندانی هەتاهەتایی بەسەر تاوانباردا کرد.

بڕیاری دادگای سوئێد بەسەر تاوانبار حەمید نووریدا گرینگێکی زۆری هەیە و سەرجەم تاوانبارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەگەری دەستبەسەرکردنیان لە ئەگەری هاتن بۆ وڵاتانی ئورووپائیدا هەیە.

ناوەندی نەمران ئەو حوکمە بە بڕیارێکی گرینگ  و بوێرانە دەزانێت. دەستخۆشی لە دەزگای دادوەری سوئێد دەکات کە بە ئەرکی ئینسانی خۆیان هەستاون و جارێکی تریش پێشانیاندا کە بەها مرۆییەکان لای ئەوان بایخدارە و خەوشە هەڵناگرێ. بەو هیوایەی گشت ئەوکەسانەی کە لە دەستەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێڕاندا دەستیان لە پێشلکردنی مافەکانی مرۆڤ و مافەکانی خەڵکی ئەو وڵاتەدا هەیە و هەبووە، چارەنووسی حەمید عەبباسی بیانگرێتەوە و دسەتی داد بیانگاتێ.