Generic selectors
Exact matches only
Search in title
Search in content
Post Type Selectors

وتووێژ دەگەڵ پارێزەر سۆهراب ڕەحمەتی کە دوێنێ لە هەولێر تێڕۆڕ کرا

ئێـوارەی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۲٥ی خەزەڵوەری ۱٤۰۲ی هەتاوی لە هەولێری پێتەختی هەریمی کوردستان و لە کردەوەیەکی تیرۆریستی دا هێرش کرا سەر پارێزەر سۆهـراب ڕەحمەتی کە بوو هۆی بریندار بوونی. دوای ئەوەی کە ڕاگـوێزرا بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێـر و نەشتەرگەری بۆ کـرا، سڵامەتیان تا ڕادەیەک جێگیـر بۆتەوە.

Sohrab Rahmati

سۆهراب ڕەحمەتی ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران وەک پارێـزەر، پارێزەری زۆرێک لەو کەیسانەی وەئەستۆ گرتووە کە پێوەندیان بە ڕەشەکوژی و تێڕۆڕی کادر و ئەندامانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتوە هەیە. هەروەها بەدواچوون بۆ کەیسی پەنابەرانی ڕۆژهەڵات یەک لەو ئەرکانەیە کە سۆهراب ڕەحمەتی بەڕێـوەی دەبات. ناوبراو ئەندامی دەستەی بەڕێـوەبەرە لە ڕێـکخراوەی مافی مرۆڤی قەڵای دمدم.

چالاکڤان کاک قادر سۆهرابی له وتووێژێکدا لەگەڵ بەڕێز سۆهراب ڕەحمەتی باسی چۆنێتی ڕوودواکەی لێ پرسیوە کە ئێستا لە نەخۆشخانەی هەولێرە.

لەو وتووێژەدا سۆهراب ڕەحمەتی سەرەڕای چۆنێتی هێرش کرانە سەری، ئاماژەی بەو خاڵە گرینگە دەکات کە بە چەندین جار لە لایەن ناوەندەکای ئەمنی سەر بە سوپای پاسدارانی ورمێ و شاری بۆکان هەڕەشەی لێ کراوە و داوایان لێ کردووە سەبارەت بە پەنابەرانی سیاسی ڕۆژهەڵاتی نیشتەجێ هەرێمی کوردستان زانیاریان پێ بدات کە هیچ وڵامی نەداونەوە و درێژەی بە چالاکی و ئەرکەکانی خۆی داوەتەوە.

بۆ بیستنی چۆنێتی ڕووداوی تیرۆری سۆهراب ڕەحمەتی گوێ بیستی فایلی دەنگی ناوبراو ببن کە دوای نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێـر کاک قادر سۆهرابی لەگەڵی ئەنجامی داوە.

ئامادەکار و ڕێپۆرتەر :قادر سۆهرابی